ئادار 18, 2019 10:44 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەرفراوانی  کەڵکوەرگرتن لە چوار کێڵگەی گازیی ئێران

کرانەوە و کەڵکوەرگرتن لە چوار فازی نوێی پارسی باشووریی ئێران دەنگدانەوەی زۆری لە نێو میدیاکانی جیهاندا هەبووە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، چوار فازی نوێی گەڵاڵەی پەرەپێدانی کێڵگەی گازیی پارسی باشووری رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پارزێگەی بوشەهری باشووری ئێران کەوتنە بواری کەڵکوەرگرتن .

 هەواڵی ئەم دەسکەوتە ئابووریە گەورە لە جەنگەی هەوڵەکانی ئەمریکادایە بۆ بایکۆتکردنی ئێران و دەنگدانەوەی بەرفراوانی مدیایی بووە لە ئاستی جێهاندا .

هەواڵدەریی ئاسۆشێتد پرێس لە باری زیادبوونی بەرهەمهێنانی گازی ئێران نووسی : هەرکام لەم پرۆژانە 56 میتری سێجا گازی سروشتی و 75 هەزار بەرمیل گاز بە بەرهەمەکانی ئێران زیاد دەکەن .

 رۆیتێرزیش لە راپۆرێکدا لەمبارەوە نووسی :  ئێران تا مارسی ساڵی داهاتوو ژماری فازە وەکارکەوتووەکانی دەگەیەنێتە 27 .

 واشنگتۆن پۆستیش بە ئاماژەبە لێدوانەکانی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوت و گازی پارسی باشوور لە ئاهەنگی کرانەوە ئەم فازانە نووسی : بە وەڕێخرانی فازە نوێکانی پارسی باشوور ئاستی بەرهەمهێنانی گازی ئێران لە قەتەر زیاتر دەبێ .

 نیۆِۆرک تایمزیش نووسی : بە زیادبوونی بەرهەمی چوار فازی نوێ ، بەرهەمی ئێران لە قەتەر زیاتر دەبێ ، ئێستا ئەم دوو وڵاتە لە گەورەترین بەرهێەمهێنەرانی گاز لە جیهاندان .

 ماڵپەڕی هیندیی بیزینس ستاندارد ، هەواڵدەری شینهوا  و هەواڵدەریی فرانسپرێس لە تەنیشت دەیان کەناڵی تەلەفزیۆنیی و ماڵپەڕی دەنگوباسی دیکە ، لەو میدیایانە بوون کە کرانەوەی چوار فازی نوێی گازی پارسی باشووریان گواستەوە.