ئادار 18, 2019 16:24 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دوژمنەکانی ئێران هیچکات بە مەبەست وئامانجەکانیان ناگەن

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوژمنان هەموو توانایی خۆیان دەکارهێناوە بۆ زەبر دان لە ئێرانی ئیسلامی، بەڵام هیچکات بە مەبەست وئامانجەکانیان ناگەن.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆدوشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: ئەمریکیەکان دەیانهەوێ بگەڕنەوە بۆ تاران وزاڵبن بەسەر خەڵکدا کە خەڵکی خۆڕاگر وخەباتکاری ئێران ، ئەم ئیزنە  نادەن ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ئەمریکیەکان بە بێ هیچ هۆیەک لە بەڵینی خۆیان لە بەرجام چوونە دەروبە ڕای خۆیان توندترین بایکۆتیان لە دژی نەتەوەی ئێران داسەپاند، وتی: دوژمنان پێیان وایە بە درێژ کردنەوەی بایکۆتەکان دەتوانن بگەڕینەوەبۆ ئێران کەئەم مەبەستە هیچکات بەدی نایەت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە جەنایەتەکانی ئەمریکا لە دژی مرۆڤایەتی ڕایگەیاند: تاران لەدژی کاربەدەستانی ئەمریکایی بە هۆی داسەپانی بایکۆتەکان لەدژی ئێران کە جەنایەت لەدژی مرۆڤایەتیە ، سکاڵا دەکات. ڕۆحانی هەروەها بە لێکدانەوەی کردەوەی دەوڵەتی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئێران هەموو توانایی خۆی بۆ بەرنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنان دەکارهێناوە وئەم ڕەوتە هەتا سەرەکەوتن بەسەر دوژمنان درێژە پێ دەدات وبەردەوامی دەکات.

سەرپەیڤ