ئادار 19, 2019 22:35 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام عەلی (ع)

ئەمشەو شەوی لەدایکبوونی پێشەوای پارێزکاران حەزرەتی عەلی (ع) ە. لەشەوی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان، سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی نوقمی جەژن و شاییە.

سبەینێ  چوارشەممە سێزدەی مانگی ڕەجەبی ساڵی 1440ی کۆچی ڕێکەوتە لەگەڵ  بیستی مارسی  2019، ساڵڕۆژی  لەدایک بوونی حەزرەتی ئەمیری باوەڕداران عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان.

حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبیتالب (ع)، ئامۆزا و زاوا و جێگری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سێزدەی ڕەجەب بیست وسێ ساڵ بەرلە هیجرەت، لە نێو ماڵی کەعبە لەدایک بوو. حەزرەتی ئەبووتالیب باوکی و فاتمە کچی ئەسەد ، دایکی حەزرەتی عەلی (ع) ، هەردوو لەبنەماڵەی هاشم بوون و ئەو بنەماڵەیە لە ڕەوشت بەرزی و ئاکاری بەرزی مرۆییدا لەنێو عەرەب وقوڕەیشدا بەناوبانگ بوون و بوێری و زیرەکی بەشێک لە تایبەتمەندییەکانیان بوو. هەر هەموو ئەو سیفەتە باش و بەرزانەش لە ئاستێکی بەرزدا بەعەلی ئیبنی ئەبی تالیب بە میرات مایه‌وه‌.

کتێبی بە نرخی نەهجولبەلاغە به‌شێکه‌ لەخوتبەکان و نامەکان وقسە کورت و به‌نرخه‌کانی حەزرەتی عەلی (ع) ودڵۆپێکە لەئۆقیانوسی مەعارفی ئیلاهی. 

کەناڵی جیهانیی سەحەری کوردی ، گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی عەلی (ع) لە هەموو موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان ، پیرۆزبایی دەکات.