ئادار 20, 2019 15:59 Asia/Tehran
  • فەلاحەت پیشە : ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی تیرۆریستانە بۆ ئەفغانستان و پاکستان

بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و هەڵوێستی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند : لەپاش شکست هێنانی داعش ، ئەمریکا خەریکی دانوستان و پاڵپشتیە لە تیرۆریستانی جێگیر لەناوچەکە.

"حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە" رۆژی چوارشەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، پێکهاتنی شەپۆلێکی نوێی سەلەفی خوازی لەناوچەی بەیەکێک لە ئامانجەکانی ئەمریکا ناوبرد و وتی: ئەمریکا ئێستا لەهەوڵدایە هەتا لەڕێگای جیاجیای وەک دەریاو ئاسمان، ترۆریستان لە عێراق و سوریا بگوێزێتەوە سنورەکانی پاکستان وئەفغانستان.

فەلاحەت پیشە بەپێداگری لەسەر پێویستیی پێکهاتنی ڕێککەوتننامەی ناوچەیی نێوان ئێران، هیند، ڕووسیاو چین وتی: ئەگەر لەهەمبەر ترۆریستان، هاوپەیمانی پێک نەیەت و هەنگاوی پراکتیکی هەڵنەگیرێ، ئەگەری خافڵکران هەیە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە ناردنی نامەی ئەو کۆمیسیۆنە بۆ "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەونامەدا خوازیاری هەوڵ و هەنگاونانی پێشگرانە بووە لەمەڕ گوێزرانەوەی داعش بۆ ئەفغانستان.

فەلاحەت پیشە وتیشی: بەسەرنجدان بە ئەرکی سروشتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، چاوەڕوانی دەکرێ وەک هەنگاونانێکی پێشگرانە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی وەک پێکهێنانی لیژنەی پەیجۆری ڕاستیەکان یان پێناسەکرانی فەرمانبەرێتی تایبەت لەوبارەوە ، شیکاری بخاتەڕوو و هەنگاوی پێشگرانە بخاتەنێو بەرنامەی کارەوە.

سەرپەیڤ