ئادار 20, 2019 17:19 Asia/Tehran
  • سبەی ، کاژێری فەرمیی ئێران کاژێرێک پێش دەخرێ

کاژێری فەرمیی ئێران، سبەی پێنج شەممە کاژێرێک پێش دەخرێ.

بەپێی یاسای گۆڕینی کاژێری فەرمیی ئێران، پەسەندکراوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، کاژێری فەرمیی ئێران لە کاژێر٢٤ی یەکەمی خاکەلێوە(٢١ی مارس) کاژێرێک دەبردرێتەپێش.

ئەو یاسایە بەئامانجی کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە ڕوناکایی رۆژ و کەمکرانی بەکارهێنانی وزە و کارەبا لە وەرزی بەهار و هاوین لەئێران ڕەچاو دەکرێ.

کاژێری فەرمیی ئێران لە سی خەرمانان(٢١ی سیپتەمبەری٢٠١٩) دەگەڕێندرێتەوە باری پێشووی.