ئادار 20, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • نەورۆز، پەیامهێنەری ئاشتی و هاوڕێ یەتی دێرینەی ئێران بۆ گەلانی جیهان

سکرتێری گشتیی کۆمیسیۆنی نیشتمانیی یونسکۆ لە ئێران، نەورۆزی بەهێمای شوناسی فەرهەنگیی کۆن و شارستانیەتی ئێران و زۆرێ لە وڵاتانی ناوچە زانی و وتی : نەورۆز، پەیام هێنەری ئاشتی و دۆستایەتی دێرینەی ئێرانە بۆ سەرجەم گەلانی جیهان.

"حوججەتوڵڵا ئەیوبی" سکرتێری گشتیی کۆمیسیۆنی نیشتمانیی یونسکۆ لەئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، روح و دەرونی گەلانی دەڤەری نەورۆزی بە ئاشتی خوازانە وەسف کرد وتی: بەلەبەرچاوگرتنی تۆماری جیهانیی نەورۆز، پێویستە ئەو کولتورە بەو ناوونیشانە برەو پێ بدرێ.

ئەیوبی وتی: ئوروپییەکان شەڕی سەت و ١٥٠ساڵەو شەڕەکانی یەکەم و دووهەمی جیهانیان بوو بەڵام لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز، هیچ شەڕێک نەکراوەو ئەگەر بووە، وڵاتانی دیکە بەرگەیان گرت و تەحەمولیان کرد.

جێژنی نەورۆز کە جێژنێکی دێرینە لە ئێران، لە دوانزە وڵاتی جیهان بەڕەسمییەت دەناسرێ بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، تورکەمەنستان، قەزاقستان، قرقیزستان و ئاڵبانی هەربەو ناوە واتە نەورۆز لە رۆژهەژمێرە فەرمییەکەیان وەک رۆژی پشوودان ڕاگەیێندراوە.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢٣ی فێڤرییەی٢٠١٠ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، رۆژی٢١ی مارسی لە چوارچێوەی ماددەی٤٩ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لەژێر ناوی فەرهەنگ وکولتوری ئاشتی وەک "رۆژی جیهانیی نەورۆز" ناودێرکرد.

پتر لە٣٠٠ملوێن کەس لە یازدە وڵات، نەورۆزی نەریتی کۆنی خەڵکی ئێران دەکەن بەجێژن.