ئادار 21, 2019 12:06 Asia/Tehran
  • قاسمی : چوار سنورپارێزی ئێرانی ئازاد کران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، چوار سنورپارێزی دیکە لە سنورپارێزانی ڕفێندراوی ئێرانی، ئازاد کران.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "بەهرام قاسمی"دوێشەو(چوارشەممە) بەڕاگەیاندنی هەواڵی ئازادکرانی چوار کەسی دیکە لە سنورپارێزانی ئێرانی کە ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ لەلایەن ترۆریستانەوە لە خاڵی سفری سنوریی "میرجاوە" لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان، هەڵکەوتوو لەباشوری رۆژهەڵاتی ئێران بەبارمتەگیرابوون، ڕێزی گرت لە حکومەت وسوپای پاکستان بۆ هەڵمەتی سەرکەوتووانەی ئازادکرانی ئەو ئازیزانەو هیوای خواست؛ سنورپارێزەکانی دیکەش هەرچی خێراتر ئازاد بکرێن و بەسەلامەت بگەڕێنەوە ئێران.

قاسمی هەروەها جارێکی دیکە پێی داگرت لەسەر ئیرادەو هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی نگریسی ترۆریزم و درێژەدان بەهاوکاریی ئیتلاعاتی و ئاسایشیی دوو وڵات.

تاقمی ترۆریستیی"جیش الظلم" بە بیروهزری سەلەفی و وەهابی لەوێنەی لایەنگرانی گرووپە ترۆریستی و تەکفیریەکان لە سوریایە.

ئەو تاقمە ترۆریستییە تائێستا بەرپرسایەتی چەند حاڵەتی کوشتن، ترۆر و پەلاماری ترۆریستی لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئێران بۆ وێنە، پەلاماری ترۆریستیی لە زاهیدانی گرتووەتە ئەستۆ.

لە هەوڵی ترۆریستیی زاهیدان کە١٣ی فێڤریە ڕووی دا بیست و حەوت کەس لە سنورپارێزانی ئێرانی شەهیدو ١٣کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ