ئادار 21, 2019 21:46 Asia/Tehran
  • رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئوروپیەکان لە پرسی بەرجامدا لە پشتەوەڕا خەنجەریان وەشاند

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بەوەی کە لە نێوان ئەرکی ئوروپیەکان لە بەرجامدا لە گەڵ ئەوەی کە ئەنجامی ئەدەن ، عەرز و ئاسمان جیاوازیی ھەیە ، پێی داگرت : ئوروپیەکان لە پرسی بەرجامدا لە پشتەوەڕا خەنجەریان وەشاند .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێننجشەممە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا  لەنێو کۆڕی پڕجۆش و خرۆشی زیارەتکاران و دراوسێکانی بارەگای رەزەوی ، فەرمووی : لە پرسی بەرجامدا کە گرێبەستێک بوو لە نێوان ئێران و شەش وڵاتدا ، دوای کشانەوەی لایەنی ئەمریکی ، ئوروپیەکان دەبوایە لە بەرامبەر ئەمریکادا ڕاوەستن و وێڕای پێبەندیی بە بەڵێنەکانی خۆیان ، بایکوتەکان ھەڵگرن ، ئەوان بەردەوام راسپێریشیان بە ئێران دەکرد کە لە بەرجامدا بمێنێ بەڵام خۆیان بە کردەوە لە بەرجام چوونەدەر ، چونکە بایکۆتی جددیان لە دژی ئێران دانا . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئاماژەی کردە بەدیھێنانی کاناڵی دارایی نێوان ئێران  ئوروپا و فەرموی :ئەم کاناڵە داراییە زیاتر لە شۆخیەکی تاڵ ئەچێ و ھچ مانایەکی نیە . 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە تاکە رێگای گەیشتن بە قۆناخی پێشپێگرانەی ئابووری ، ھیوابڕان لە یارمەتی و ھاریکاری کردنی رۆژاواییەکانە ، فەرمووی : ئەزموونە مێژووییەکان و ئەوەی لە ئاکاری رۆژاواییەکان بینراوە نیشان ئەدات  لەوان دەکرێ چاوەڕوانیی پیلان و خەیانەت و لە پشتەوەڕا خەنجەرلێدانمان ھەبێ  ، بەڵام نابێ چاوەڕوانیی یارمەتی و ڕاستگۆیی و ھاوڕێیمان ھەبێ . 

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ساڵی ١٣٩٨ ی ھەتاوی بە ساڵی دەرفەتەکان ناودێر کرد و فەرمووی : ھەڵبەت ئێمە دەبێ لەشەڕی ئابووریدا دوژمن شکست بدەین و بە یارمەتی ئیلاھی ، شکستی ئەدەین بەڵام ئەمە بەس نیە بەڵکوو دەبێ  پێشپێگریی بەدی بێنین . 

 بەڕێزیان بە ئاماژە بە دانپیاھێنانی دوژمنان بە باڵادەستیی بەرگریی ئێران جەختی کردەوە : توانایی و مستی قایمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری بەرگرییدا ، لەراستیدا توانایی پێشپێگریی ئێرانە کە لە سایەی بایکۆتەکاندا وەدەست ھات و لە پرسە ئابووریەکانیشدا دەکرێ لە دەرفەتی بایکوتەکانەوە ، بەم تواناییە بگەین . 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموشی : سیاسەت و دەسەڵات لە رۆژاوا چ ئوروپا و چ ئەمریکا ، ستەمکارانە ، زۆردارانە ، بێ مەنتیق و فراوانخوازانەیە و سیاسەتوانانی رۆژاوایی بەپێچەوانەی رواڵەتی کەشخە و ئۆدکڵۆن لێدراو ، لە ناخی خۆیاندا ، کەسانێکی  بەڕاستیی دڕندەن . 

 بەڕێزیان  ھەروەھا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە  حکومەتی سعودی ، خراپترین حکومەتی ناوچەکە ، سەرەڕۆ ، دیکتاتۆڕ ، زاڵم ، گەندەڵ و گوێ لە مشتە ، فەرمووی : رۆژاواییەکان بۆ حکومەتێکی ئاوھا ، ئیمکاناتی ناڤۆکی و ناوەندی بەرھەمھێنانی موشەک دەڕەخسێنن چونکە حکومەتی سعودی داردەستی ئەوانە ھەڵبەت لە سازکردنی ناوەندی ناڤۆکی و موشەکیی بۆ حکومەتی سعودی تێک ناچین چونکە ئەم ناوەندانە لە داھاتوویەکی نە ھێندە دووردا بە یارمەتی ئیلاھیی دەکەوێتە دەست موجاھیدانی ئیسلامیی .