ئادار 22, 2019 10:16 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی قاسمی لە حکومەت و گەلی عێراق لەبەر گیان لەدەستدانی دەیان عێراقی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانیان و گەلی عێراق کرد لەبەر گیان لەدەستدانی دەیان کەس لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی گەشتیاری لە ڕووباری دیجلە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "بەهرام قاسمی" دوێشەو(پێنج شەممە) وێڕای دەربڕینی داخ و مەخابنی لە ڕوودانی نوقم بوونی بەلەمێکی گەشت و گوزاری لە ڕووباری دیجلەی عێراق کە گیان لەدەست دانی بەدەیان کەس لە گەشتیارانی لێکەوتەوە، لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق هاوخەمیی دەربڕی و سەرەخۆشی کرد لە خێزانی قوربانیانی ئەو ڕووداوە.

پێشتر، "ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە بەغداش لەبەر گیان لەدەست دانی دەیان کەس لە خەڵکی عێراق بەهۆی وەرگەڕان و کەوتنە ژێرئاوی ئەو بەلەمە لە ڕووباری دیجلە، سەرەخۆشی کرد لە حکومەت و گەلی عێراق.

رۆژی پێنج شەممە بەهۆی نوقم بوونی بەلەمێکی گەشت و گوزاری لە ناوچەی "غابات" ی ڕووباری دیجلە لە نزیک موسڵ، سەت کەس لەوان ژمارێکی زۆری ژنان و منداڵانی عێراقی گیانیان لەدەست دا.