ئادار 22, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران : ئامانجی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ، زاڵبوونە بەسەر عێراق، سووریاو لوبنان دا

گوتاربێژی کاتیی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بەوەی کە ئامانجی ئەمریکا لە گەڵاڵەی خۆرهەڵاتی ناڤینی نوێ، زاڵبوونە بەسەر عێراق، سوریاو لوبنان دا، پێ داگری کرد کە: نەک هەر داواکارییەکانیان نەهاتەدی، بەڵکوو خۆڕاگریی لەدژیان ساز بووە.

ئایەتوڵڵا سەید"ئەحمەد خاتەمی" لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی تارانی ئەم حەوتەدا بەئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سوریا، وتی: ئەو سەفەرانە تەوەری خۆڕاگری لەناوچە بەهێز دەکاو دەبێتەهۆی کۆتایی هاتنی ئامادەبوونی ملهوڕان لە ناوچەدا.

گوتاربێژی کاتیی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بەئاماژە بە پەلاماری ترۆریستی لە نیوزیلەندو کوژرانی زیاتر لە پەنجا کەس، وتی: هۆی ئەو تاوانە، برەوپێدانی لەئیسلام ترساندن لە لایەن وڵاتانی رۆژاواییە کە سێرەی گرتووەتە موسڵمانان.

ئایەتوڵڵا خاتەمی هەروەها بەئاماژە بە ناودێرکرانی ساڵی١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەناوی ساڵی"ڕەونەقی بەرهەمهێنان" پێی داگرت: بۆ زیاتر کردنی ڕەونەقی ئابوری لە وڵات پێویستە پێش بگیردرێ بە هاوردەی لەڕادەبەدەری کاڵا.

سەرپەیڤ