ئادار 22, 2019 17:13 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش : ئوروپایەکان لەپرسی بەرجام  دا لەپشتەوەڕا خەنجەریان وەشاند

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ (سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە) لەنێو کۆڕی پڕجۆش و خرۆشی زیارەتکاران و دراوسێکانی بارەگای ڕەزەوی، ئاماژەی کردە چەند خاڵێک سەبارەت بە "پرس و بابەتی جیاجیا لەمساڵدا بۆوێنە، بەرەوڕووبونەوەی حکومەتە رۆژئاوایەکان لەگەڵ ئێران و ڕەوشی ئابووری و ڕەونەقی بەرهەم هێنان" .

وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەسەر چەندین پرس و بابەت چڕبۆوە کە لەڕوانگەی سیاسەتی دەرەکی و دووبارە پێناسەکرانی ماکی ڕۆژاوا، پڕگرینگە.

یەک لە خاڵە گرینگە باسکراوەکان لە وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشدا، دیاریکردنی نەخشەڕێگای گەیشتن بە قۆناخێکی جێگیر وسەقامگرتووی توانای ئابوری و پێش پێگرانەی ئابووریە. بەڕێزیان هاتنەدی ئەو ئامانجە ستراتژیکییەی گرێدراو بە هیوابڕان لە یارمەتی و هاریکاریی ڕۆژاواییەکان زانی وفەرمووی : ئەزموونە مێژووییەکان و ئەوەی لە ئاکاری رۆژاواییەکان بینراوە نیشان ئەدات  لەوان دەکرێ چاوەڕوانیی پیلان و خەیانەت و لە پشتەوەڕا خەنجەرلێدانمان ھەبێ  ، بەڵام نابێ چاوەڕوانیی یارمەتی و ڕاستگۆیی و ھاوڕێیمان ھەبێ . 

خاڵێکی گرینگی دیکە کە ڕێبەری باڵای شۆڕش لە قسەکانیدا پێی لەسەرداگرت و تیشکی خستەسەر، "پرس وبابەتەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ حکومەتە رۆژاواییەکان" ـە.

بەڕێزیان بەئاماژە بەوەی کە کەسانێک کە هەردەم هەڕەشەو گوڕەشەکان بەچاوی خەڵکدا دەدەن، فەرمووی ؛ ئەوانە بەدانستە یان نەدانستە دەکەونە بەرکارتێکەریی هەراوهۆریا نانەوە یان شەڕی دەروونی دوژمنانی ئێران و بە هێنانەئارای چەند نموونە لەو هەراوهۆریا و قسە هەڵیت و پەڵیتانەی دوژمنان لە ساڵی١٣٩٧، فەرمووی: یەک لە گەمژەکانی پلە یەکی ئەمریکی وتبووی ئەگەر لە بەرجام بچینەدەر، خەڵکی ئێران ناتوانن نانیش بکڕن و لە شەقامەکانی ئێران سەرهەڵدان وەڕێ دەکەوێ، هەروەها یەکێکی دیکە لەوان وتبووی کە ئێمە کریسمەسی٢٠١٩ لەتاران دەکەینە جێژن، کە ئەو قسانە یان دەگەڕێتەوە بۆ "گەمژەیی" ئەوانە یان "دڵڕەشی و شەڕی دەروونی" ئەوان و یان هەردووکیان.

بەپێی ڕوانگەی زۆرێ لە ناوەندە موتاڵایی و ستراتژیکییەکانی ئەمریکا، شەڕی سەخت لە بەرەوڕووبوونەوەی ئێراندا ، بێ کەڵکەو لەوانەیە ئەمریکا لە شەڕی سەخت لەگەڵ ئێراندا تووشی شەڕێکی درێژخایەن ببێ کە کۆتاییەکەی بۆ ئەمریکا سەرکەوتووانە نابێ.

مارک بالمر، ستراتژیستێکی بەناوبانگی ئەمریکییە کە وەک داهێنەرێکی سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناو دەبرێ، لە ڕاپۆری" ئێران-ئەمریکا: ڕەوتی نوێ" دا دەنووسێ : "ئێران بووە بە دەسەڵاتێکی کەم وێنە کە بە هێرشی سەربازی و شەڕی سەخت، ناڕووخێندرێ بەڵکوو تەنیا ڕێگای ڕووخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامی پێوشوێن گرتنی میکانیزمەکانی شەڕی نەرم و کەڵک وەرگرتن لە تەکنیکەکانی ئۆپراسیۆنی دەروونی پڕووپاگەندەیی بەکەڵک وەرگرتن لە دوکتوریەنی نەبەردی میدیاییە." گومان لەوەدانییە کە سیاسەت و دەسەڵات لە رۆژاوا بریتی لە؛ ئوروپاو ئەمریکا، زاڵمانە، زۆردارانە، بێ مەنتق و زێدەخوازانەیە. ئەو ڕەفتارە دوو فاقییانە لە ڕوانگەی رۆژاوا بەرامبەر ترۆریزم و پرسی مافی مرۆڤ و پرسی ناڤۆکی تەواو ڕوون و ئاشکرایە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش لەبەشێک لە وتەکانی لەوبارەوە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەتی سەعودیا، "خرابترین حکومەتی ناوچە، سەرەڕۆ، دیکتاتۆر، زاڵم و گەندەڵ و وابەستە" یە، فەرمووی: رۆژاواییەکان بۆ حکومەتێکی ئاوھا ، ئیمکاناتی ناڤۆکی و ناوەندی بەرھەمھێنانی موشەک دەڕەخسێنن چونکە حکومەتی سعودی دارەدەستی ئەوانە . ئەو ڕاستییانە پێشاندەری ئەوەیە کە شەڕخوازیی و ئاژاوەگێڕیی، بەشی جیانەکراوەو سروشتیی ئوروپاو ئەمریکایە.

هەر بەوجۆرەی کە ڕێبەری باڵای شۆڕش ئاماژەی پێدا، لە پرسی بەرجامیش، لەنێوان ئەرکی ئوروپاییەکان لەبەرجامدا لەگەڵ ئەوەی وا ئەنجامی دەدەن، عەرز هەتا ئاسمان جیاوازی هەیە. بەڕێزیان پرسی پێکهاتنی کاناڵی دارایی نێوان ئێران وئوروپای بە شۆخیەکی تاڵ زانی کە هیچ مانایەکی نییە. بەڵام ڕێباز و ئامانجی گەلی ئێران لەهەمبەر کایە سیاسی وئابورییەکانی ڕۆژاوا ڕوون و ئاشکرایە. ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، لەو ڕوانگەوە ساڵی١٣٩٨ی هەتاوی بە ساڵی دەرفەتەکان ناودێر کردو بەئاماژە بە دانپێدانانی دوژمنان بە باڵادەستیی بەرگریی ئێران ، پێی داگرت: تواناو مستی قورسی کۆماری ئیسلامی لەبواری بەرگریدا، لەڕاستیدا دەسەڵات و توانای پێشپێگرانەی ئێرانە کە لەسای بایکۆتەکاندا بەدەست هات و لە پرسە ئابووریەکانیشدا دەکرێ لە دەرفەتی بایکوتەکانەوە ، بەم تواناییە بگەین

 

سەرپەیڤ