ئادار 25, 2019 08:13 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کرانی قسەکانی ترەمپ لە بارەی ناوچەی داگیرکراوی جۆلانەوە لە لایەن سەرۆکی مەجلیسی ئێران

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتەکانی ورووژێنەرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەمەڕ دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی بە سەر ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سووریادا ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، وتەکانی ورووژێنەرانەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەمەڕ دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی بە سەر ناوچەی جۆلانی داگیرکراودا بە پێچەوانەی بنەمای مرۆڤانە و مافی نێونەتەوەیی و بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان زانی.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەڵوێستی بەربەرەکانێ و یەک نەگری ترەمپ لەگەڵ بیروڕای گشتی و وڵاتانی جیھانی بە مەترسییەک بۆ ئاشتی و سەقام بەتایبەت لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین زانی و داوای لەکۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و یەکێتییە نێوان پەرلەمانەکان کرد کە بە ھەنگاوی لێبڕاوانەی خۆیان ڕێ لە سەرھەڵدانی کارەساتێکی دیکە لە ناوچەکەدا بگرن.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت، پشتگریی بەبێ بیرکردنەوەو نالۆژیکانەی کۆشکی سپی لە ڕژێمی زایونی و ڕەگەز پەرستی ئیسرائیل، ھۆکاری سەرەکیی سەرھەڵدانی شاڵاوی تیرۆریستیی وەک شاڵاوەکەی ئەم دواییەی سەر مزگەوتەکانی نیوزیلەندە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە توییتێڕەکەی دا لە قسەگەلێکی ورووژێنەرانەدا ڕایگەیاند: دوای ٥٢ ساڵ ئیدی کاتی ئەوە گەییشتووە کە ئەمریکا بە یەکجاریی دەستەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوی سووریا بە فەرمی بناسێت. ئەم وتانەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی ناوچەیی و جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

ڕژێمی زایونی لە ساڵی ١٩٦٧دا نزیکەی ھەزارودووسەد کیلومەتری چوارگۆشەی خاکی سووریای لە بەرزاییەکانی جۆلان داگیرکردو پاش ماوەیەک ئەم ناوچەیەی بەسەرزەوییەداگیرکراوەکانی دیکەی ژێر دەستەڵاتی خۆیەوە نووساند، بەڵام کۆمەڵگای نێونەتەوەیی قەت ئەو ھەنگاوەی بە فەرممی نەناسیوەو ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ئەم ناوچەیە بە دگیرکراودەزانێت.