ئادار 25, 2019 18:00 Asia/Tehran
  • لانیکەم ١١ کوژراوو ٤٠ بریندار بەهۆی لافاو لە پارێزگای فارسی ئێران دا

لەئاکامی هەستانی لافاوی تووند لە شاری شیرازی سەر بە پارێزگەی فارس(باشووری ڕۆژاوای ئێران) لانیکەم ١١ کەس کوژران و نزیک بە٤٠ کەسیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، ئەم لافاوە ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی"دەروازە قورئان" ـی شیراز ڕووی دا و لانیکەم ٢٠٠ ترۆمبیلی لەگەڵ خۆی دا بردووە.

ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکەن  زۆرتری ئەو کەسانەی وا زەبریان ویکەوتووە مۆسافیرانی نەورۆزی بوون. ژمارێک لە ناوچەکانی دیکەی شیرازیش بە هۆی لافاو و هاتنی سێلاو بەرەو ڕووی زەرەرو زیانبوون. بەشگەلێکی زۆر لە بازارتی وەکیلی شێراز، یەکێ لە بازارە مێژووییەکانی ئێرانی ئاوداگرتووە.بەرزایی ئاو لە بازاری وەکیلی شیراز گەییشتۆتە نزیک ٨٠ سانتی مەتر.

 لە پارێزگای لورستان لە ڕۆژاوای ئێرانیش هەستانی چۆمەکان و گیرانی ائوەڕۆەکان کەندو کۆسپی بەدی هێناوە لە هات و چووی خەڵکی دا. ئۆستانداری لۆرستان باسی لە زەرەرو زیانی زۆری ژێرخانەکانی هەندێک لە ناوچەکانی ئەم پارێزگایە، بەهۆی لافاو و ابران کرد.

 عەبدۆڕەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری نێو خۆی ئێران کە سەردانی پارێزگای گۆڵستانی کردووە،گوتی:  بەتال کردنی ئاو لە شاری ئاق قەلا،بەیارمەتی هەموو هێزەکانی فریاگوزار و جەماوەری لە ئەولەویەتەکانی کاری یە. دەڵێن تا دوو ڕۆژی داهاتوو ئاو لە شاری "ئاق قەلا" بە تەواوەتی دەچێتە دەر. ڕێکخراوەی کەشناسی ئێران لەبارەی ڕوودانی لافاو و گیرانی ئاوەڕۆەکان لە لانیکەم پێنج پارێزگای ئێران وشداری داوە. ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها ڕایگەیاند ئەگەری ڕوودانی سێلاو لە پارێزگاکانی خوزستان(باشووری رۆژئاوا)،بووشێهر(باشوور)، ئیلام(ڕۆژاوا)،فارس(باشووری ڕۆژاوا) کرماشان و کوردستان و لۆرستان(ڕۆژاوا)، چوار مەحال و بەختیاری(باشووری ڕۆژاوا) و پارێزگای ئەسفەهان(ناوەند) لە ئارا دایە.