ئادار 29, 2019 10:38 Asia/Tehran
  • ئالی حەبیب: داگیرکەرانی زایونی لەگەڵ تیرۆریستاندا ھاوپەیمانن

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر خەباتی بنەمایی لە ھەمبەر تیرۆریزم پێی داگرت و وتی: داگیرکاریی دەرەکی دەبێتە ھۆی ھاوپەیمانیی داگیرکەران لەگەڵ تیرۆریستان، ھەر چۆن لە ئێستادا ئیسرائیلییەکان یارمەتیی تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا دەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیسحاق ئالی حەبیب باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا کە بە تەوەرەی خەباتی دژی تیرۆریزمەوە بەڕێوە چوو، وتیشی: تیرۆریزم مەترسییەکی جیھانییە کە بەرنگاربوونەوەی پێویستمەندی ڕێگاچارەیەکی تۆکمەوتەواوو بەرپەرچدەرانەیە.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان  وێڕای وەبیر ھێنانەوەی شەھید بوونی زیاتر لە ١٧ ھەزار ئێرانی لە ئەنجامی ھێرشە تیرۆریستییەکان، لە سەرخواستی لێبڕاوانەی ئێران لە خەباتی دژی تیرۆریزم دا پێی داگرت و بەشێک لە ھەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژی بارەبووی تیرۆریزم شی کردەوە.

ئالی حەبیب  تیشکی خستە سەر لێژبوونەوەی گوژمەیەکی زۆرو زەبەنی دۆلارەنەوتیەکان بەرەو گیرفانی داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەو ھەروەھا داھاتی ئەم تاقمانە لە ڕێگای فرۆشتنی نەوت و ئاسەواری کۆن و کلتووری و تاڵان کردنی سووریاو عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو و وتی: ئەم نمونەگەلە وا دەر دەخەن کە بڕێک لە وڵاتان ھیچ ھۆگرییەکی سیاسییان بۆ خەباتی دژی بارەبووی تیرۆریستان نییە.

ئیسحاق ئالی حەبیب باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بڕێک لە وڵاتان بە ناوی خەباتی دژی تیرۆریزمەوە ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان پێی و شوێن دەگرن، وتیشی: ئاوا ھەنگاوگەلێک ھیچ ڕەوایەتییەکی نییەو ئەو وڵاتانەی وەھا ڕەفتارێک دەکەن، ھەر ئەوانەن کە بۆخۆیان ژمارەیەک تاقمی تیرۆریستیان پێک ھێناوەو یارمەتیی دراڤی و سەربازیی تاقمە تیرۆریستەکانی ئێستاش دەدەن.

سەرپەیڤ