نیسان 13, 2019 18:23 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی ڕێگاکانی هاوکاریی ئاسمانەوانی ئێران لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای ئێران و بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی کاروباری بۆشایی گەردونی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەچاوپێکەوتنێکدا لەبارەی پرسە جیاجیاکانی وەک بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکان وهاوکارییە فەزاییەکان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە، وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "محەممەد جەواد ئازەری جەهرومی" وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای ئێران و "دی پی پیتو" بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی کاروباری بۆشایی گەردونی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڤیەن لەبارەی دۆزینەوەی ڕێگا هاوبەشەکان بۆ هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی وشکەساڵی، سێڵاو و پاراستنی دارستانەکان وتووێژیان کرد.

محەممەد جەواد ئازەری جەهرومی وتی: لەو چاوپێکەوتنەدا بڕیاردرا کاتێکی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبردنی خولێکی فێرکاری جیهانی بەئامادەبوونی وڵاتانی ناوچە، کە تێوەگلاوی ئەو گرفتە ژینگەییانەن و بەهاوکاریی نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێران بەڕێوە بچێ.

"دی پی پیتو" بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی کاروباری بۆشایی گەردونی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش وتی: یەک لەوبابەتانەی ئێمە لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەیەوە قسەمان کرد، بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکان بوو کە ئێرانیش ئێستا لەگەڵیدا بەرەوڕوویە.

سەرپەیڤ