نیسان 17, 2019 16:03 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی  ڕوودانی لافاو لە ئێران،خراپترین ئەزموونی مێژوویی بۆ لیژنەی دەستەڵاتداریی ئەمریکا بوو

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، ڕوودانی لافاو لە ئێرانی وەک خراپترین ئەزموونی مێژوویی بۆ لیژنەی دەستەڵاتداریی ئەمریکا زانیوە و دەڵێی:سەرانی رژیمی ئەمریکا بە پێشگرتن لە پێشکەشکرانیی یارمەتیی وڵاتانیی دیکە و خاچی سوور بۆ مانگی سووری ئێران ماک و شووناسی خۆیان لەقاو داوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێران  ڕۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەت گوتیشی: ئەمریکاییەکان وا بانگەشەیان دەکرد لەتەک خەڵکی ئێران دا چ گرفتێکیان نییە و لەگەڵ دەوڵەتی ئێران گرفتیان هەیە،لە ڕووداوی لافاو دا نگریسی و دژمرۆڤ بوونیی خۆیان دەرخست.

 ڕۆحانی بەڕاشکاوی گوتی: هەستانی لافاو لە ئێران و کردەوەی ئەمریکا بەرامبەر ئەم ڕووداوە سەڵماندی خەڵکیی ئێران دەبی بۆ چارەسەری گرفتەکانی وڵات لە سەر پێ خۆیان ڕاوەستن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها بەڕێزگرتن لەهەموو دەوڵەتانێک کە لە ڕووداوی هەستانی لافاو یارمەتیی دەوڵەت و گەلی ئێرانیان داوە جەختیکرد: دەوڵەتی ئێران بە یارمەتی خەڵک، زەرەو زیانەکانیی ئەم لافاوە قەرەبوو دەکەنەوە.

 بارینی بە دەگمەنیی ئەمدواییە و هاستانی لافاو لە ژمارێک لە ناوچەکانیی باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری ئێران زەرەری دراوی وگیانی زۆری لێکەوتۆتەوە؛ ڕێکخراوەی پزیشکی دادی ئێران ژمارەی کوژراوانی ٧٦ کەس ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ