نیسان 17, 2019 17:24 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆرش: دەستی برایەتی ئەرتەش و سپای پاسداران، چالاکییەکی جوان بوو دوابەدوای کردەوەی ناحەزی ئەمریکاییەکان

فەرماندەی مەزنی گشت هێزەکان، یەکێتی رۆژ بۆ رۆژ زیاتری هێزە چەکدارەکانیی ئێرانیان بە پێویست و هۆی توورەبوونی دوژمن زانی و فەرمووی: دەستی برایەتی ئەرتەش و سپای پاسداران، چالاکییەکی جوان بوو دوابە دوای کردەوەی ناحەزی ئەمریکاییەکان .

 حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی فەرماندەی مەزنی گشت هێزەکان رۆژی چوار شەممە لە دیداری فەرماندەرانی ئەرتەش و هێزی زەمینی ، ئەرتەشی ئەمڕۆکەی دیندارتر و کارامەتر لە هەمیشە زانی و بە ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی کاریگەر و ژیانبەخشی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان لە فریاگوزاری بە لافاو لێدراوان فەرمووی: هەرکارێک کە دوژمن قەڵس دەکات،باش و دروستە و لەبەرامبەر، هەمووان دەبێ هەرکارێک کە دوژمن پڕکێشتر و ورەی ئەوان بەرزتر دەکاتەوە،دووری بکەن.

 بەرێزیان ئامانج لە قسە بێ بنەماکانی ئەمریکاییەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی  لە پێناو لاوازکردنەوەی ,ورەی گشتی زانی و فەرمووی: ئەمریکا گیرۆدەی هەزاران ملیار قەرز و تەنگ وچەلەمەی جۆر بە جۆرە و بە تێپەڕینی چەند ساڵ لە لافاو و فەرتەنە لەناوچەگەلێکی وەک کارۆلینا هێشتا نەیانتوانیوە گیرو گرفتەکانی ئەوان چارەسەر و قەرەبوو بکەنەوە بەڵام بۆدابەزاندنی ورەی  خەڵکی ئێران، قسەی هەلیت وپەلیت دەکەن.

 ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی هەروەها  بە ئاماژە بە ئامادەبوونی ناوچەیی ئەرتەش و هێزەچەکدارەکانی ئێران و بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی دوژمانان،ئەم پرسیارەیان هینایە ئاراوە: ئەگەر ئەرتەش و سپا بەشداری خەبات دژی داعش نەدەبوون،ئەمرۆکە ناوچە و وڵاتانی دراوسێی ئێمە لە چ بارودۆخێک دابوون و چ کەسانێک دەستەڵاتداربوون لەم ناوچەگەلە؟

 حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەیی فەرمووی: هەڵبەت هەرکام لەو وڵاتانەی گیرۆدەی شەڕەکە بوون کردەوەی پێویستییان ئەنجام داوە بەڵام ڕۆڵی هێزەچەکدارەکانی ئێران بۆ وەی نابێ لەبەر چاو نەگیردرێت و ئەمرۆکە لە ڕاستی دا خێر وبێری هێزە چەکدارەکان نەک هەر نەتەوەی ئێران بەڵکوو وڵاتانی دیکەیش دەگرێتەوە.

فەرماندەی مەزنی گشت هێزەکان ،هەروەها بە پیرۆزبایی ڕۆژی ئەرتەش و هێزی زەوینی، هێزە چەکدارەکانی لە " هێماکان و هۆکارانی دەستەڵاتی نیشتمانی "زانیوە وفەرمووی:هەڵبەت لە زۆرێک لە وڵاتان تەنانەت لەو وڵاتانەی بانگەشەی ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن، هێزە چەکدارەکان هۆکاری دەستەڵاتداریەتی دیکتاتۆرەکانن لەکاتی هەلس و کەوت لەگەڵ نەتەوەکان دا، هەروا کە ئەمرۆکە نموونەی لە کێشەی شەممەکانی پاریس دا دەبینین.