نیسان 17, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • سەردار ئەشتەری: ئێران بەهۆی هەڕەشەی ئەمریکا لەئامانجەکانی خۆی پاشگەزنابیتەوە

فەرماندەری هێزی ئینتزامی ئێران، قەڵس و توورەبوونی ئەمریکا لە سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە هۆی پێوانی ڕێگای دروستی دژایەتی کردنی ئەستەکباری ئێران زانی و گوتی: بەم هەرەشانە خەڵک و هێزە چەکدارەکانیی ئێران لە ئارمانجەکانیان پاشگەز نابنەوە.

 سەردار سەرتیپ "حسەین ئەشتەری" فەرماندەی هێزی ئینتزامی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە کۆرەجەژنیی سەربازی گەنج لە تاران دا گووتی: لێدوانەکانیی کاربەدەستە ئەمریکاییەکان دژی ئێران و سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی نادادگەرانە و ناژیرانەیە.

سەردار ئەشتەری بەباسکردنیی ئەمەی کە هەموو ئێرانییەکان پاسداری شۆرشی ئیسلامین بەڕاشکاوی گوتی: یەکێتی ئێرانییەکان بەرامبەر کردەوەی ئەمریکا دژی سپای پاسداران نیشانی دا کە ئێرانییەکان ملکەچی گوشاری ئەمریکا نابنەوە.

دەوڵەتی ئەمریکا٨ ئاپریلی ٢٠١٩ لە درێژەی کردەوەکانی دژە ئێرانی و سیاسەتی خستنە ژێر گوشاری ئەو هێزانە وا دژی تاقمەکانی ترۆریستی خەبات دەکەن و بوونەتە هۆی ناکام بوونەوەی واشنگتۆن لەمەر بردنە پێشەوەی ئامانجەکانی لەناوچەکە دا، گەڵاڵەی زێدەکردنیی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامیی بە لیستەی ڕێکخراوەکانی بەناو  ترۆریستی ڕاگەیاندووە. 

ئەنجوومەنی باڵای  ئاسایشتی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەکاردانەوە بەم کردەوەی ئەمریکا، هێزە سەربازییەکانی  ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا (سنتکام) و هەموو هێزەکانی وابەستە بەو وەک "گرووپی ترۆریستی"ناساندووە.