نیسان 17, 2019 18:28 Asia/Tehran
  •  پەرەی پێوەندی ئێران و تورکیا؛ تەوەری وتووێژی زەریف و ئەردوغان

سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لەئانکارا دیدار و وتووێژیان کردووە.

 "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دیدارە وێڕای نەیاریەتی لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران و بە ترۆریستی زانینی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی، لە سەر پەرەی پێوەندییەکانی دوو قۆڵی هاوڕەوت لەگەڵ ڕێککەوتننەکانی نێوان دوو وڵات جەختیان کرد.

زەریف و ئەردوغان هەروەها لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا، یەمەن و باکووری ئافریقا ڕاوێژیان کرد.

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەڕێوە چوونی سەرکەوتووانە و بەشداری زۆری شارومەندانی تورکیایی لەهەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی ئەنجوومەنەکانی شارو گوندەکان لە تورکیا دا پیرۆزبایی کرد.

زەریف دوای ئەم دیدارە لەگەڵ "مۆستەفا شینتۆپ" سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی تورکیا وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەێ سێیشەممە لە سەرویی وەڤدێکی سیاسی دوای دیدار لەگەڵ "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشق گەییشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا.