نیسان 17, 2019 20:00 Asia/Tehran
  • نامەی زەریف بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان/ پێویستی هەڵوێست گرتنی دەوڵەتان لەبەرامبەر کردەوەکانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە دەوڵەتان کرد لەبەرامبەر کردەوەی ئەمریکا لە دانانی ناوی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە، هەڵوێستێکی ڕوون و بەپێی یاسا، بگرنە بەر.

محەممەد جەواد زەریف  ڕۆژی چوارشەممە لە نامەیەکی تۆکمەوتەواو ڕوو لە  وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان بە ئاماژەدان بە دواهاتی پڕمەترسی مافەوانی و سیاسی ، داهێنانی ئەم دواییەی ڕژێمی ئەمریکا لە  بەتیرۆریستی زانینی بەشێک لە هێزی سەربازی ڕەسمیی ئەم دەوڵەتە سەربەخۆیە، کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەندامی کۆنوانسیونەکانی نێودەوڵەتی لە بواری مافی مرۆڤدۆستانەیە، وتی : ئەم کارە یەکێک لە جیددی ترین هەڕەشەکان بە دژی نیزامی نێودەوڵەتییە .

زەریف وتیشی: کردەوەی ئەمریکا لە دانانی ناوی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە نێو لیستی تاقمە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە  بە ئامانجچی پەرەپێدانی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و لەناوبردنی  هەموو سازوکارەکانی کەمکردنی ناکۆکییەکان و لەناوچوونی بژاردەکانی سیاسی و لەناوبردنی ئامرازی ئاشتیانە بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکییەکان ، ئەنجام دەبێت هەتا لە ئەنجام دا  چارەیەک و بژارەیەکی دیکە جگە لە  بەرەوڕووبوونەوە  نەمێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها  وێڕای ئاماژەدان بە تۆمەتی پڕۆپۆچی ئەمریکا بەدژی ئێران سەبارەت بە پێوەندی هەبوونی نێوان ئێران و قاعیدە وتیشی: ئەم کارەش بەشێک لەبەرنامەیەکە  کە بە ئامانجی  ئامادەکردنی بیروڕای گشتی خەڵکی ئەمریکا  بۆ کاڕەساتێکی دیکە لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا گەڵاڵە کراوە هەتا  بوار بۆ هێزی بەرێوەبەرایەتی ئەمریکا خۆش بێت کە بتوانێ ئیدیعای خاوەندارەتی یاسایەک بکات بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکدار بەدژی وڵاتی دیکە.

زەریف هەروەها بە ئاماژەدان بە تاوانکارییەکانی چەکدارانی ئەمریکی لە ناوچە و لەخۆبوردوویی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستی  وتوندرەوەکان پێداگری کرد : ئێران سەبارەت بە دواهاتی درێژخایەن و خێرای هەوڵی ئەمریکا بە دژی سپا، وشداری دەدات.