سپای پاسداران: یەکێتیی ئەرتەش و سوپا، دەستەبەری ئاسایشی ئێرانە
سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕ ێزگرتن لە ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ،یەکێتی ئەرتەش و سوپای بە دەستەبەرکەری ئاسایشی نەتەوەیی و لەشکان نەهاتوویی سیستمی بەرگریی ئێران، زانی .
هەژدەی ئاڤریل بە ئامانجی ڕێزگرتنی لەخۆبوردوویی و خۆڕاگریی هێزی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ئەرتەش ناودێر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سپا نیووز، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە دان بە ڕووداو و کارەساتەکانی چوار دەیەی ڕابردوو لە بواری بەرگری و ئاسایشی، ناوخۆیی و ناوچەیی دەڵێت : ئەم ڕووداوانە وەبیرهێنەرەوەی قەیرانی نیزامی پاوان و زایونیزم بەسەرکردەیی ڕژێمی تیرۆریستیی ئەمریکا بە دژی ئێرانی ئیسلامی و گەلانی ناوچەیە.
ئەم بەیاننامەیە دەڵێت ، ئەوەی دەستەبەرکەری ئاسایشی پاوەجێ و بێ وێنەی ئێرانی ئیسلامییە، لەخۆبوردویی و دەورگێڕانی چارەنووس ساز و بەهێزی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت ئەرتەشی بوێر و بەخیرەت بووە.
ئەم بەیاننامەیەدا لە درێژەش دا وێڕای ئاماژەدان بە پێشکەوتنی سەرنج ڕاکێشی ئەرتەشی ئێران لە بواری جۆربەجۆری بەرگری و دەسڕاگەیشتن بە تەکنۆلۆژی نوێ و بەرەڤانی، رایگەیاندووە: ئەم بارستایە کە بە پشت بەستن بە ورەی بڕوا بە خۆ بوون و توانایی خۆجێیی بە دەست هاتوە، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە هێمای پێش پێ گرتن و خاڵی پاوەجێیی و ئاسایشی وڵات.
سپای پاسدارنی ئینقلابی ئیسلامی لە بەیاننامەکەی دا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی دەسەڵاتدارانی پاوانخواز بە تایبەتی ئەمریکای تاوانکار و تیروریست پەروەر، لە پێ و شوێن گرتنی ئامانج و سیاسەتەکانی ناوچەییان دا بەرەوڕووی بن بەست بوونەتەوە وتی : هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەتی ئەرتەش و سوپا، بە زاڵ بوونی هەواڵگری هەمەلایەنە بەسەر هەڕەشەکانی بەردەمی نیزامی ئیسلامی، ئەگەری هەرچەشنە هەوڵێک و ماجەراجووییەک لەلایەن دوژمنانی لەناوبردووە و توانایی وڵامدانەوەی بەبڕشتانە و پەشیمان کەرەوەی خۆی داناوە بۆ کاردانە و هەوڵی خێرا بە دژی ئەوان.