نیسان 17, 2019 21:28 Asia/Tehran
  • زەریف: بۆ ژمارێک کەس قازانجەکانی نەتانیاهۆ لە گیان و مالی ئەمریکاییەکانیش گرنگترە

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: بۆ ژمارێک کەس لە ئەمریکا قازانجەکانی "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەگیان و ماڵی ئەمریکاییەکانیش گرنگترە.

"موحەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی چوار شەممە لە لاپەڕەی توئیتەری دا نووسی: تەنانەت کۆنگرێسی ئەمریکایش خوازیاریی کۆتایی دان بە چالاکییەکانی دژی پاوەجێی هێزەکانی سەربازی ئەم وڵاتە لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا(سنتکام) لەیەمەنە، بەڵام کاربەدەستانی کوشکی سپی کە نەتانیاهۆ بۆ ئەوان لەهەرشتێک گرنگترە، بە دۆڵارەکانی نەوتی پێداگرن لە سەر درێژەی شەڕەکانیی بیکۆتایی خۆیان دا.

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەماوری زەوینی ودەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.

شەڕهەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لەیەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی  پتر لە شانزە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بە ملوێنان یەمەنی.

ڕژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی بە هۆی  خۆڕاگری خەڵکی یەمەن، هێشتایش نەیانتوانیوە دەستیان ڕابگات بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا.