نیسان 18, 2019 19:38 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران و تورکیا لەسەر پەرەی پەیوەندییە بانکییەکان

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران لەدیدار لەگەڵ باڵوێزی تورکیا لە تاران، خوازیاری پەرەی هاوکاریی نێوان بانکەکانی دوو وڵات بوو بەمەبەسی ئاسانکردنەوەی ڕەوتی چالاکییە بازرگانییەکان.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "عەبدولناسر هێممەتی" سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا هەروەها جەختی کرد لەسەر ئاسانکردنی پەیوەندییە بانکییەکان و نەهێشتنی کەندو کۆسپەکانی بەردەم پەیوەندییە ئابوریەکانی نێوان دوو وڵات.

هێممەتی لەهەمان کاتدا وتی: سەرباری ئەوەی لەهەلومەرجی ئێستادا قەبارەی ئاڵووێرە بازرگانیەکانی نێوان دوو وڵات لەئاستێکی گونجاودایە، بەڵام تاران  و ئانکارا هێشتا دوورن لە ئاستی سی ملیاردۆلار ئاڵووێری بازرگانی.

"دریا ئورس" باڵوێزی تورکیا لە ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەدا، بەئاماژە بە ڕێککەوتنی سازندەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا، خوازیاری بەکردەوەکرانی هەرچی خێراتری پەیوەندییە بازرگانییەکانی دوو وڵات.

محەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ تورکیا وێڕای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان وتووێژی کرد.

بەقسەی زەریف، سەرباری گەمارۆ سەپاندنەکانی ئەمریکا، ئێران وتورکیا لەمەڕپرسی جیاجیای وەک نرخنامەی تەرجیحی، وزە، کاروباری بانکی، کەڵک وەرگرتن لە پارەی هاوبەشی دوو وڵات و پێکهێنانی میکانیزمی ئینستێکس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، هاوکاری یەکتر دەکەن.

سەرپەیڤ