هەنگاوی ناپرۆفشناڵی گوگڵ لە دژی میدیاکانی دەرەوە سنووریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران
نیسان 20, 2019 09:08 Asia/Tehran
کۆمپانیای ئەمریکی گوگڵ لە هەنگاوێکی سیاسی و ناپرۆفشناڵدا ، هەندێ سرویسی خۆی بۆ دوو کەناڵی تەلەفزیۆنیی پرێس تی ڤی و هیسپان تی ڤی و هەواڵدەریی نێودەوڵەتیی ئێران پرێس ناکارا کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدرەیی رادیۆ تەلەفزیۆنیی ئێران ، گوگڵ لەم هەنگاوە دژە میدیایەدا ، بێ ئاگاداریی پێشوو ، جی مەیل و ئەکاونتی پریس تی ڤی و هیسپان تی ڤی و هەواڵدەریی نێودەوڵەتیی ئێرانی پرێسی لەسەر یووتیوب داخست .
کۆمانیای ئەمریکیی گوگڵ تا ئێستا لە بارەی ئەم کارە ناپرۆفشناڵەی خۆی روونکردنەوەی نەداوە .
بەڵام پسپۆڕان و شارەزایان ، ئەم کارەی گوگڵ دەگێڕنەوە بۆ ئاڕاستەی سیاسەتی حکومەتی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ توندکردنی زەخت و گوشارەکانی سەر ئێران لە بواری میدیا و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئازادی زانیاریەکان .