نیسان 20, 2019 20:42 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی مەهدی عج

سبەی یەکشەممە ١٥ی شەعبانی ساڵی ١٤٤٠ی کۆچی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩، ڕیککەوتە لەگەڵ ساڵوگەڕی لەدایک بوونی دوازدەهەمین ئیمامی شیعەکانی جیهان ، حەزرەتی مەهدی عج .

حەزرەتی مەهدی عج لە بەیانی نێوەی شەعبانی ساڵی ٢٥٥ی کۆچی مانگی لە سامیرا لەدایک بووە ، باوکی بەڕیزیان ئیمام حەسەن حەسکەری ودایکیان ، نەرجیس خاتون بووە. حەزرەتی مەهدی عج دوای لەدایک بوونی نێزیک بە پێنج ساڵ لەژیر سەرپەرەشتی باوکی بەریزیان ئیمام عەسکەری ع بەشێوەی نهینی دەژیا. دوای شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حەسەن عەسکەری ع لە ساڵی ٢٦٠ی کۆجی مانگی دەورەی غیبەتی سوغرا دەسپێکرا وهەتا ساڵی ٣٢٩ی کۆچی مانگی درێژەی پەیدا کرد. لەم خۆلە دا حەزرەتی مەهدی عج لە رێگەی چوار جێگرەوە درێژەی دا بە کاروباری خەڵک. دەورانی غیبەتی کوبرای ئیمامی زەمانیش لە ساڵی ٣٢٩ی کۆچی مانگی دەسپێکراوە. لە شەو وڕۆژی ساڵوگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام مەهدی عج خەڵکی ئێرانی ئیسلامی وشیعەکانی جیهان بە ئامادە بوون لە شوێنە پیرۆزەکان بە بەڕێوە بردنی جێژنی جۆربەجۆر ، ئیرادەتی خۆیان بە ئیمامی زەمان پیشان ئەدەن . کەنالی ئاسمانی سەحەری کوردی سەدا وسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنی ساڵۆگەڕی لەدایک بوونی مونجی وڕزگاریدەری عالەمی بەشەریەت ، ئیمام زەمان عج لە هەموو موسوڵمانانی جیهان وئازادیخوازانی هەموو جیهان پیرۆزبایی دەکات.