نیسان 21, 2019 17:58 Asia/Tehran
  • گەیشتنیی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە ئێران

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە یەکەمین سەفەری خۆی دا بۆ ئێران، رۆژی یەکشەممە گەییشتە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و لەلایەن ئۆستاندار و کاربەدەستانی خۆجێی خۆراسانی ڕەزەوییەوە پێشوازی فەرمی لێکرا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"عۆمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستان دوای دیدار و وتووێژ لەگەڵ "عەلیرەزا ڕەزم حسەینی"  ئۆستانداری خۆراسانی ڕەزەوی، چوو بۆ زیارەتی بارەگای پاک و نوورانی ئیمام ڕەزا(ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان. عۆمران خان ئەمشەو، مەشهەد بەرەو تاران بەجێدێلێت.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەسەر بانگێشتنی فەرمی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە هاتووە بۆ ئێران.

سەفەری سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ ئێران دەتوانێ ببیتە هۆی پەرەی هاوکاریی لە نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە دەڤەری هاوکارییەکانی ناوچەیی لە پێناو خەباتی دژی ترۆریسم و هێزمەندکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان.

سەرپەیڤ