نیسان 22, 2019 19:13 Asia/Tehran
  • وریاییدانی ئێران لەمەڕ گۆبەننانەوە نوێکانی ئەمریکا لە ناوچەدا

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بۆ هاوشانەکانی لە پەرلەمانەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان وێڕای شەرمەزار کردنی کردەی حکومەتی ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لەمەڕ گۆبەندنانەوەی واشنگتۆن لەناوچەدا وریایی دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مەجلیس، "حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە" ئەمڕۆ دووشەممە لەو پەیامەدا وتی: ئێران وریایی دەدا لەمەڕ مەترسیی تێوەگلان و گرفتاربوونی کۆمەڵگای مرۆیی لە قەیرانی نوێی جیهانیداو سەپێندرانی شەڕی گشتداگری جیهانی بە ڕەهەندو لایەنی بەرفراوانتر لە شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی، لەلایەن "چوارگۆشەی خوێنین" بریتی لە؛ "دۆناڵد ترامپ"، "مایک پۆمپێئۆ"، "جان بولتۆن" و"بێنیامین نەتانیاهۆ".

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، وتی: کردەی ئەو چوارگۆشە خوێنینە لەچوونەدەر و لاوازکردنی پەیمان و ڕێککەوتنە جیهانیەکان، سەپاندنی بارودۆخی جەنگی و کێشە و ئاڵۆزیی لەناوچەدا، گەڵاڵەی پەیوەست کرانی جەولان و لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، گواستنەوەی پاشماوەکانی داعش بۆ خاکی ئەفغانستان و چەند هێندەکرانی فرۆشی چەکەمەنی لەڕۆژاوای ئاسیا دەتوانێ ئاوری شەڕێکی گشتداگر بڵێسەدار بکا.

ناوبراو هەروەها وتی: بێتوو ئەو قەیرانە بەردەوام بکرێ، پچڕانی سوڕی وزە، پەرەی ڕەهەندەکانی شەڕی تۆکمەو تەواو بۆ چەند وڵاتی ناوچەو شاڵاوی زیاتر لە سەت ملوێن ئاوارە لە وێنەی ئەو شوێنهاتە مەترسیدارانەیە کە دەسپێکەرانی شەڕیش ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

فەلاحەت پیشە بە ڕەخنەگرتن لە خەمساردیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ژمارێک حکومەت، خوازیاری گرینگیدان و لاکردنەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر لەمەڕ هێنانەدی کۆدەنگیەکی پێش پێگرانە لەهەمبەر ئەو ڕەوتە وێرانکارە بوو.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران هەروەها ئامادەیی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ پەیوەست بوون بە دەسپێشخەرییە دوو قۆڵی یان چەند قۆڵییەکان بەئامانجی بەهێزکرانی فەکتەرەکانی ئاشتی و کێشەلابەر و بەرەوڕووبوونەوەی کێشەو گرفتە مەترسیدارەکانی داهاتوو.

سەرپەیڤ