نیسان 23, 2019 10:31 Asia/Tehran
  • ڕێزدانانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ پێگەی بەرزی ئیمامی خوالێخۆشبوو

سەرۆک وەزیرانی پاکستان و شاندی هاوڕێی کە بە مەبەستی دیدار و وتوێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەردانی تارانیان کردووە، بە ئامادە بوون لە بارەگای پاکی ئیمام خومەینی (رە) ڕێز و سپاسیان دەربڕی بەرامبەر بە پێگەی بەرزی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ سەرۆک وەزیرانی پاکستان و شاندی هاوڕێی شەوی رابردوو بە ئامادەبوون لە بارەگای پاکی ئیمامی خوالێخۆشبوو و فاتیحە دادان و پێشکەش کردنی چەپکە گوڵ، یاد و بیرەوەریی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بەرز ڕاگرت.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان و شاندی هاوڕێی  ئێوارەی یەکشەممە لە چوارچێوی قووڵتر و پتەوتر کردنەوەی پێوەندییەکانی تاران- ئیسلام ئاباد لە بواری جۆر بەجۆری سیاسی، ئابووری، ئاسایشی و کولتوریی گەیشتە مەشهەد و پاش زیارەتی بارەگای پاکی ئیمام ڕەزا(ع) بەرەو تاران وەڕێ کەوت.

عمران خان ڕۆژی رابردوو لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران پاش دانوستانی هاوبەشی لێژنە باڵاکانی دوو وڵات بەشداری کرد. سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممەیش دیداری کرد لەگەڵ مەقامی مەزنی ڕێبەری.