نیسان 24, 2019 19:11 Asia/Tehran
  • دەریادار خانزادی

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: بە سەرنج دان بە بواروقۆناخە پڕلە هەوراز ونشێوەکانی سیاسەتە جیهان وناوچەییەکان ، ئێران وپاکستان نابێ ئیزن بدەن زاڵیەتی خوازان دەرفەتی گەشە وپەرەی هاوکاری دوولایەنە بوەستێنن.

ئەمیر دەریادار " حسێن خانزادی" فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارو چاوپێکەوتنی " زەفەر محمود عەباسی" فەرماندەی هێزی دەریایی پاکستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی حەفتاهەمین ساڵوگەڕی دامەزرانی هێزی دەریایی چین لە " چینگدائو " وتی: هێزە دەریاییەکانی ئێران وپاکستانسەرقاڵی تێپەڕاندنی  خۆلێکی زێڕین لە هاوکاری زۆر باش لە پێناوی بەهێز کردنی ئاسایشتی دەریایین . دەریادار خانزادی هەروەها بە ئاماژدەدان بە ناردنی کۆپاپۆڕی ئێرانی بۆ بەندەرەکانی پاکستان کە بەمەبەستی گەشەی هاوکاری وئالووێر کردنی زانیاری ڕاهێنان وتەکنیکی ئەنجام دەبێت وتی: هێزی دەریایی ئێران هەمووکات لە هاتنی کۆپاپۆڕی پاکستانی بۆ بەندەرەکانی وڵات پیشوازی دەکات. "زەفەر مەحمود عەباسی" فەرماندەی هێزەی دەریایی پاکستان یش بە بانگهێشت وداوەت لە فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بۆ سەردان لە هێزی دەریایی پاکستان وتی: هێزە دەریاییەکانی ئێران وپاکستان وێڕای دراوسێی بوون وهەبوونی سنووری دەریایی هاوبەش، نابێ توشی هەوراز ونشێوی سیاسی بن. عەباسی وتی: بۆ دامەزرانی ئاسایشتی ناوچە لە سنوورە  دەریاییەکان  دەبێ هاوکاری پەرە پێ بدرێت. فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە بە بانگهێشت  وداوەتی فەرماندی هێزی دەریایی چین بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی حافتاهەمین ساڵوگەڕی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە سەفەری کردبۆ چین .

سەرپەیڤ