نیسان 25, 2019 15:44 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران بە نیازی بەربەرەکانێ نییە، بەڵام بەرەڤانی لەخۆی دەکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت:ئێران بە نیازی بەربەرەکانێ نییە، بەڵام بەرەڤانی لەخۆی دەکات.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆیتێرز کە لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک دا ئەنجامی گرت، ڕایگەیاند: داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری شەڕی دژی ئێران نییە، بەڵام دەستەیەک لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا تێوەی گلێنن.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی:« گروپی- بی» لەوانە «جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکاو «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەو ھۆکارانەن کە ترەمپ بەرەو تێگیران لەگەڵ ئێران پاڵ پێوە دەنێن.

زەریف پێشی داگرت: گەڵاڵەکارانی سیاسەتی ئێستای ئەمریکا بە تەمای دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دانوستان نین و بەم پێیە لەوانەیە  گەڵاڵەی ڕووداوێک دابڕێژن کە قەیرانێکی گەورەی لێ بکەوێتەوە.

ناوبراو بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بە پوچەڵ زانی و. پێی داگرت: ئەگەر ئەمریکا داب و نەریتی ھەڵس و کەوت، کەناڵەکانی پەیوەندی گرتن و پرۆتۆکۆلە بوەکانی ئێستا ڕەچاو بکات، سەرباری ئەم ڕاستییەی کە بوونی ئەمریکا لە کەنداوی فارس دا ھەنگاوێکی تێکدەرانەیە، بەڵام ئێران بە تەما نییە لەم بارەیەوە کردەوەیەک ئەنجام بدات.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بۆ بەشداری کردن و وتاردان لە کۆبوونەوەی «ڕۆژی نێونەتەوەیی چەند لایەنەخوازی و دیپلۆماسی بۆ ئاشتی» گەییشتە نیۆیۆرک.

ناوبراو ھەتا ئێستا بێجگە لە وتاردان لەم کۆبوونەوەیەو «ئەنجومەنی ئاسیایی نیۆیۆرک» لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، «ماریا فڕناندا سپینۆزا - María Fernanda Espinosa» سەرۆکی کۆگی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و «خۆخە ئاریزا» وەزیری ئەرەوەی ڤێنزۆئیلا دیدارو وتووێژی کردووە.

سەرپەیڤ