نیسان 25, 2019 17:00 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئێران  بە عەرەبستان و بەحرەین لەبارەی شوێنکەوتنی کوێرکوێرانەی ئەمریکا

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی حکوومەتەکانی عەرەبستان و بەحرەین لەمەر پشتگری لە بایکۆتی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی شەرمەزار کرد و وەک نیشانەی شوێنکەوتوویی ئەمریکا و نەزانیی ئەوان لەبارەی دواهاتەکانی ئەم کردەیە لێکی دایەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،"سەید عەبباس موسەوی" ڕۆژی پێنجشەممە بە باسکردنی ئەمەی کە دەوڵەت و گەلی ئێران دوژمنایەتی ژمارێک لە وڵاتان لەم بارودۆخە مێژووییە قەت لەبیر ناکەن،جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران  بە هیچ وڵاتێک ئیزن نادات جێی ئێران لە بازاری نەوت بگرێتەوەو بەرپرسایەتی هەرچەشنە دواهاتێک  لە  ئەستۆی ئەمریکا و وڵاتانی باسکراوە.

 ڕژێمەکانی عەرەبستانی سەعوودی و بەحرەین ڕۆژی سێیشەممە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کۆتایی بەخشینی  بایکۆتی نەوتی ئێرانیان وەک کردەوەیەکی پێویست زانی و پێشوازییان لێکرد.

 ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی کردەوە دوژمنکارانەکانی دژی ئێران، ڕایگەیاند بەخشینەکانی بایکۆتی کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ ناکاتەوە.

 گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە دان  بە لە سزای بەکۆمەڵی ٣٧ زیندانی شارومەندی سەعوودیا، ئەم کردەیەی وەک چەشنێک جاهێلیەتی پێش لە ئیسلام وەسف کرد و لە سەر پێویستی هەڵس و کەوتی کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ ئەم چەشنە کردەوە  شێتانەیە جەختیکرد.

 موسەوی وشداری داوە: عەرەبستانی سەعوودی لەئاراستەی سیاسەتی ئاژاوەگێڕانە لە ناوچەکەو بە پشتگریی دەوڵەتی ئەمریکا وەها کردەوەگەلێک ئەنجام ئەدات و پێویستە وڵاتانی ناوچە سەبارەت بە دواهاتەکانی مەترسیداری ئەم ئاژاوەگێریانە وشیار بن.

عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە بە بیانووی خەباتی دژی ترۆریسم باسی  کوشتنی٣٧ شارومەندی سەعوودیی کرد لەبەر خۆی وتەنی ئەنجامدانی تاوانی ئاسایشی.

سەرپەیڤ