نیسان 28, 2019 16:13 Asia/Tehran
  •  سەرلەشکەر باقری: ئەگەر نەوتی ئێران  لە تەنگەی هۆرمۆز بەڕێنەکرێت نەوتی وڵاتانیی دیکەیش بەڕێناکردرێت

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتی: ئەگەر نەوتی ئێران لە تەنگەی هۆرمۆز بەڕێنەکرێت نەوتی وڵاتانیی دیکەیش بەڕێناکردرێت.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن،سەرلەشکەر"موحەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی بیست و سێهەمین کۆبوونەوەی سەرانسەری فەرماندەران، سەرۆکان و بەڕێوە بەرانیی  هێزی ئینتزامیی ئێران گوتیشی: گەمییەکانی ئێرانیش هەر وەک وڵاتانیی دیکە خەریکی هات و چوون لە ئاوەڕۆی هۆرمۆزەوە بەڵام بێتوو کەسێک ئەم تەنگەیە نائەمن کات دیارە ئێران هەڵس و کەوتیی لەگەڵدا ئەکات.

 سەرلەشکەر باقری گوتیشی: ئێران بەتەمانییە تەنگەی هۆرمۆز داخات مەگەر ئەمەی دوژمن بە کردەوەی خۆی ناچاری بکات.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتیشی: پاپۆرەئەمریکاییەکان ئەرکمەندن وڵامیی پرسیارەکانیی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لەبارەی تەنگەی هۆرمۆز بدەن و ئەوان باش دەزانن ئاسایشتی ئەم ئاوەڕۆیە لەئەستۆی کێیە.

سەرلەشکەر باقری لەبارەی دوایین ڕەوشی دوو سنوورڤانی ڕفێندراوی ئێرانی لە پاکستانیش گوتی: سنوورڤانە ئێرانییەکان یەخسیری ئاژاوەگێرانن لە پاکستان دا و لەم بارەوە پێو شوێنگرتنەکان درێژەی هەیە و سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش لە سەفەر بۆ تاران بەڵێنی داوە بەبڕشتانە پرسەکە پێو شوێنبگرێت.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هۆکارانی ترۆریستی پەلاماردانی پاسی ئێرانی لە جاددەی خاشیش گوتی: زۆرێک لە هۆکارانیی ئەم ڕووداوە قۆڵبەست کراون و ژمارێکی دیکەیش هەڵاتوون بۆ پاکستان و ئەوانەی وا قۆڵبەست کراون دۆسییەیان بۆ چێکراوەو و بە تاوانەکانیان ڕادەگەن.

سەرپەیڤ