May 01, 2019 13:21 Asia/Tehran
  • دەریادار تەنگسیری : بە یەکگرتن و ھاودڵیی وڵاتانی ناوچەکە ئاسایشتی کەنداوی فارس دابین دەکرێت

سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بە یەکگرتن و ھاودڵیی وڵاتانی ناوچەکە، ئاسایشتی کەنداوی فارس دابین دەکرێت، وتیشی: بە دڵنیاییەوە بیانییەکان لە یەکگرتنی موسڵمانان لە ناوچەکەدا پەرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی سپانیوز، سەداری دەریادار عەلیڕەزا تەنگسیری سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیدلری سپەھبۆد ئەحمەد جاسم مەعاریج سەرکردەی ھێزی دەریایی سوپای عێراق لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دوژمنان بە دووی دروست کردنی دووبەرەکی و ناکۆکین لە نێو موسڵماناندا، وتیشی: سەرباری تەواوی پیلانەکان، ھۆگرییەکی تایبەتی لەنێوان جەماوەری ئێران و عێراق دا ھەر لە ڕابردووەوە ھەبووەو دەشێ ھەردووک گەلی ئێران و عێراق وەک باشترین نومنەی یەکگرتنی موسڵمانان ناو ببردرێت.

سەداری دەریادار عەلیڕەزا تەنگسیری سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە گیان بەختکاریی ھێزەکانی بەرەی خۆڕاگری لە شەڕی دژی تیرۆریزمی تەکفیری لە ناوچەکەو بە تایبەت لە عێراق دا، پێی داگرت: ھاودڵی و ڕێکخستن و یەکگرتنی نێوان موسڵمانان دەتوانێ ببێتە ھۆی پێشگرتن بە دروست بوونی تاقمگەلێکی تەکفیریی وەک داعش.

سپەھبۆد ئەحمەد جاسم مەعاریج سەرکردەی ھێزی دەریایی سوپای عێراقیش لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغداو تاران، وتیشی:سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھاوکارییەکی زۆر بەربڵاوو نزیکی لەگەڵ حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق دا ھەبوو لە شکاندنی تیرۆریستانی داعش و لە تەواوی بەرەکانی خەباتی دژی تیرۆریزم و داعش بە باشی ڕۆڵیان گێڕا.

سەرکردەی ھێزی دەریایی سوپای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ئاگای لە ڕۆڵی چالاک و ئەرێنیی ئێران لە بەرەوڕوو بوونەوەو بەرنگاریی دژی داعشە، ھیواداریی دەربڕی کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵات لە داھاتوودا قوڵتریش بێتەوە ھەتا دوژمن نەتوانێ مەودا لە نێوان تاران و بەغدا دروست بکات.

پەرە پێ دانی ھاوکاریی بەرگریکارانە لە دەڤەرەکانی دەریایی نێوان دوو وڵات، پێکھێنانی لێژنەی ھاوبەشی بەرەڤانیی دەریایی، پەرە پێ دانی ڕێکخستنەکانی نێوان ھێزی دەریایی ئێران و عێراق، ھاوکاریی فێرکاری، زانستی و توێژینەوە، گۆڕینەوەی ئەزمونی زانکۆیی لە بواری زانست و تەکنیکی دەریایی، ھاوکاریی ھونەری و ئەندازیاری لە کاروباری بنەمایی و بەڕێوە بردنی مەشقی ھاوبەشی دەریایی لەو تەوەرانەی وتووێژی ئەم دیدارە بوونە.