May 02, 2019 14:28 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ئێران لە سیاسەتی تێکدەرانەی ئەمریکا لەمەڕ ڕێگری کردن لە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١

نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، سیاسەتی ئەمریکا لە مەڕ ڕێگری کردن لە ڕاپەڕێندرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی بە تێکدەرانەو مەرایی کارانە زانی و پێی داگرت: ئەم بڕیارنامەیە بەرنامەی موشەکی ئاسایی ئێران بەرتەسک ناکاتەوە.

لە بەیاننامەی ڕۆژنامەوانیی ئێوارەی ڕۆزی چوارشەممەی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا ھاتووە : ئەمریکا بەوپەڕی بێ شەرمییەوە ھەڕەشە لە ئەندامانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکات کە یان بڕیارنامەی ٢٢٣١ پێشێل کەن و یان ئەوەی کە تەمێ دەکرێن کە د یارە ئەمەش سیاسەتێکی تێکدەرانەیە.

لەم بەیاننامەیەدا تیشک خراوەتە سەر پشتڕاست کرانەوەی پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنەکەی بەرجام لە لایەن ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و لەم بارەیەوە پێداگری کراوە کە: بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جێگای تەواوی ئەو بڕیارنامانەی پێشووی ئەم ئەنجومەنەنەی سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران گرتووەتەوەو ڕێککەوتنی بەرجامیشی پەسەند کردووە.

نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەی درۆینەی ئەمریکا لەمەڕ گوێ نەدانی ئێران بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە پەرە پێ دان و تاقیکردنەوەی موشەکە باڵستیکەکان، پێی داگرتووە: بەپێچەوانەی درۆئدەلەسەکانی ئەمریکا ، ھیچکام لە موشەکەکانی ئێران بۆ ھەڵگرتنی چەکی ناڤۆکی دیزاین نەکراون ، ھەر بۆیە بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان قەت چالاکیی ھاوپەیوەند بە موشەکە باڵستیکەکانی ئێرانی بەرتەسک نەکردووەتەوە.

برایان ھوک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە گەشتەکەی دا بۆ نیۆیۆرک چاوی بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کەوت ھەتا لە دژی بەرنامەی بەرەڤانیی موشەکیانەی ئێران ھانیان بدات.

سەرپەیڤ