May 04, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • رۆحانی: هەر دوژمنێک هەمبەر بەئێران، شکست دێنێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە پیلانگێڕیی دوژمنان لەدژ ئێران، پێی داگرت: ئێران بەخۆڕاگریی، یەکڕیزی و هومێد بەئایندە، هەر دوژمنێک شکست پێ دێنێ.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەو پێگەی مامۆستا و بەرز ڕاگرتنی سەت ساڵ ڕاهێنانی مامۆستا لەئێراندا کە لەتاران بەڕێوە چوو، بەئاماژە بە ئامانجەکانی ئەمریکا لەهەڕەشەو بایکۆت کردنی ئێران، وتی: ئەمریکا ، ئێرانی مەزن، سەربەخۆ و کارتێکەر لەناوچەو جیهاندای پێ قەبووڵ ناکرێ.

رۆحانی بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەربەخۆیی، بنەمای شۆڕشی ئیسلامی بوو، وتی: ئەمریکا بۆ گەیشتن بەئامانجە ناڕەواکانی دەیەوێ لەئاستی پارەی دەرەکیی ئێران کەم بکاتەوە بەڵام کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو پیلانە، ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونی ژمارێک وڵات بۆ کڕینی نەوتی ئێران، وتی: ئێران نەوتەکەی سەرباری گەمارۆ و بایکۆت ، دەفرۆشێ.

رۆحانی ئاماژەشی کردە پیلانگێڕییەکانی رژیمی زایۆنی و رژیمی ئالی سەعود بۆ جێ بەجێ نەکرانی بەرجام و وتی: حکومەتی ئێستای ئەمریکا بەپارەی توندڕەوە ڕەگەزپەرستەکان، زایۆنییەکان وعەرەبستان کردەکانی ئەنجام دەدا.

حکومەتی ئەمریکا ٢٢ی ئاڤریلی٢٠١٩ ڕایگەیاند، لێخۆشبوونە بایکۆتیەکانی دیکەی کڕیارانی نەوتیی ئێران لە دووهەمی مای ئەمساڵەوە درێژ ناکاتەوە.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، عەرەبستان و ئیمارات بەڵێنیان داوە کەمبوونی نەوت لەبازاڕە جیهانییەکان لەبەر ئابلۆقەدرانی ئێران، قەرەبوو بکەنەوە.

 

سەرپەیڤ