May 07, 2019 15:44 Asia/Tehran
  •   ڕۆحانی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە سەرانیی وڵاتە ئیسلامییەکان پیرۆزکرد

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هاتنی مانگی پڕ لە فەیز و بەرەکەتی ڕەمەزان، لە سەرانی وڵاتە ئیسلامییەکان پیرۆز کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی،"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامگەلێکی جیا جیا بۆ سەرانی وڵاتە ئیسلامییەکان وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی مانگی مۆبارەکی ڕەمەزان، بەڕاشکاوی گوتی: وڵاتە ئیسلامییەکان لەم مانگە  سەرانسەر ئەوین و بەزەیی، بە پەیڕەوی لە ئایاتی قورئانی پیرۆز،لە رێگای عەبدایەتی و قوربی ئیلاهی و برایەتی ئیسلامی هەنگاو هەڵبگرن و بەبەرەکەتی ئەم نیعمەتە بەبایخە، ئاشتی و هیوری لە سەرانسەری جیهان دا]پەرە بستێنێت.

 سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گوتیشی: ڕەمەزان مانگی ئازادی گیان، مانگی ئەوین و عێرفان و دووپاتکردنەوەی پەیمان و بەلێن، دەرفەتێکە تا موسولمانان بە ئەوینداری لە بارەگای  مەعبوودی خۆیان لەم میوانی ئیلاهیی بە شکۆیە سوود وەربگرن و لە دەریای پڕ لە گەوهەری ڕۆژوو، مرواری زێرێنی عیبادت و ئیتاعەت دەربێنن. ئەمڕۆ سێشەممە، حەوتەمی مانگی مای ٢٠١٩ لە ئێران و ژمارێک لە وڵاتە ئیسلامییەکان یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە.

سەرپەیڤ