May 11, 2019 18:39 Asia/Tehran
  • نارەزایەتی دەربڕینی زانایانی سوننەی ئێران بە لەسێدارەدرانی شارومەندانی عەرەبستانی

زانایانی سوننەی ئێران لەنامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسێدارەدرانی دەیان کەس لە شارومەندانی بێتاوانی عەرەبستانیان مەحکوم کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی ئەنجومەنی پلاندانانی قوتابخانەکانی زانستە دینییەکانی ئەهلی سوننە، زیاتر لە٢٠٠کەس لە زانایانی ناوداری سوننەی ئێران ڕوو لە "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێیان داگرت: بەداخەوە دەستەی دەسەڵاتداری عەرەبستان بەگرتنەبەری سیاسەتی غەدر و ستەم و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی شارومەندانی و هەروەها دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەو دووبەرەکی نانەوە لەنێو هۆز و ئایینزاکان، ڕێگایەکی نادروستی گرتووەتەپێش.

ئەو زانایانەی ئەهلی سوننەی ئێران ڕایانگەیاند: رژیمی ئالی سەعود بەپشت بەستن بە دۆلارە نەوتییەکانی هەر تاوانێک ئەنجام دەدا کە لەوێنەی ئەوان، کوشتنی کارەساتباری پەیامنێری ڕەخنەگری سەعودی جەمال خاشوقچی یە.

زانایانی سوننەی ئێران هەروەها بەئاماژە بە شەهادەتی شێخ باقر نەمر زانای دینیی عەرەبستانی بەدەست رژیمی ئالی سەعود، ڕوو لە ئەنتۆنیۆ گۆترێش پێیان داگرت: ئەگەر ڕێکخراوی نەتەوەکان بەشیاوی پێوشوێنی ئەو پرسەی گرتبا، ڕەنگە جیهان شایەتی دووپات بوونەوەی تاوانی لەو چەشنە نەبووبان.

زانایانی دینی و مامۆستایانی زانستە دینییەکانی ئەهلی سوننە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوایان لە گۆترێش کرد، ڕێکخراوی نەتەوەکان لە میکانیزمگەلی پێویست کەڵک وەربگرێ بۆ لێکۆڵینەوەی بەوردی و سەربەخۆیانە لەبارەی تاوانکارییەکانی دەستەی دەسەڵاتدار لەعەرەبستان هەتا پێش بگیردرێ بەدووپات بوونەوەی کارەساتی لەو چەشنە لەداهاتوودا. لەم دواییەدا سی و حەوت شارومەندی عەرەبستانی بەتۆمەتی پڕووپوچی پێکهێنانی ناوەندە ترۆریستیەکان لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە لەسێدارە دران.

سەرپەیڤ