May 12, 2019 21:12 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی تویتەری زەریف بەرامبەر پێشنیاری ترامپ بۆ پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ  ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ڕوو لە سەرۆکی ئەمریکا نووسی: جان بولتون و هاودەستانی لە "تاقمی بێ" لە ڕابردووەوە بەنیازی داڕشتنی خشتە و بەرنامەی خۆیان بە دژی ئێران بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیپلوماسی گشتی و میدیایی وەزارەتی دەرەوە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوژی یەکشەممە لە تویتێک دا بە دانانی گەڵاڵەی جان بولتون ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەبەرجام، بەرلە پۆستی ئێستای ناوبراو، ڕوو لە سەرۆکی ئەمریکا نووسی : بەڕێز ترامپ، بەرلەوەی لە جان بولتون یارمەتی وەرگری، ئەمە گەڵاڵەیەک بوو کە ناوبراو بۆ ئێران هەیبوو.

لەنێو تویتەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندراوە: جان بولتون  خشتە و نەخشەیەکی تۆکمەی بۆ زانیاری ساختە، شەڕی هەمیشەیی و تەنانەت پێشنیاری بێ بنەما بۆ وتووێژ هەبووە، بەم جیاوازییە کە لەنێو ئەو گەڵاڵەیە، ژومارە تەلەفون  دانەنرابوو.

جان بولتون هەتا بەر لە بەئەستۆ گرتنی  پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا، لە وتاردان و یادداشتەکانی دا ، بەجاران باسی پەلاماری سەربازی بە دژی ئێران و گۆڕینی نیزامی کۆماری ئیسلامی کردوە و لە وتووێژی ناڤۆکی و بەرجام و دەسراگەیشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ڕەخنەی گرتووە.

دوای ئامادەبوونی جان بولتون  وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی  دوناڵد ترامپی سەروکی ئەمریکا، فەرمانی کشانەوەی ئەم وڵاتە لە بەرجام و سەپاندنی دیسانەوەی بایکۆت و پەرەپێدانی بەدژی ئێرانی دەرکرد.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش کەناڵی تەلەفزیونی سی ئێن ئێنی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆشکی سپی ڕەقەم تەلەفونێکی بو پێوەندی گرتنی کاربەدەستانی ئێران بە باڵوێزخانەی سویس وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات داوە.

سەرپەیڤ