May 16, 2019 09:45 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دەبێ بارستایی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییە مافەوانییەکان بەکار بھێندرێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی:دەبێ لە توانایی و بیروڕای بایەخمەندی مافناسان لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییە مافەوانییەکان زیاتر کەڵک وەربگیردرێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری پارێزەران و مافناسان لە تاراندا وتی: ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە ئامادە بوونی ١٥ ئەندام بە سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیار وا بوو کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئێران لە پرسی ناڤۆکی دا مەحکوم بکات کەچی ١٤ ئەندامەکەی دیکە بۆ یەکەمجار لە بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت بەرەڤانییان لە ئێران کرد.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی توانیی لە دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری لە دوو قۆناغ دا دژی ئەمریکا ڕای دادوەرانی نێونەتەوەیی بەدەست بێنێ و دیارە ئەمەش شانازییەکی مافەوانییە بۆ گەل و دەوڵەتی ئێران.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە زانست و تێگەییشتنی مافەوانی، ھێزێکە بۆ گەل و وڵات لەمەڕ سەندنی مافی ئێرانییەکان لە نێوخۆو دەرەوە ، وتیشی: ڕۆژانی سەخت و گرفتی شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژی گەلی ئێران دەستی پێ کردووە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێشی داگرت: لەم شەڕە ئابوورییەدا دەبێ لە ھێزی مافناسان کەڵک وەربگیردرێت، چونکو کاری ئەمریکا تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و ھێندێک گرفتی لە ڕووی خۆراک و داوودەرمان و ژیانی ڕۆژانە بۆ خەڵکی ئێران دروست کردووەو ئەمەش شەڕی دژی دەوڵەت نییە بەڵکو دژی گەلی ئێرانە.

جێگای ئاماژەیە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  بە دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران ، بە شێوەیەکی یەک لایەنە وێڕای پێشێلکردنی ئەرکەکانی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی بەرجام دا لەم پەیمانە نێونەتەوەییە کشایەوەو گەڕانەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.

 

 

 

سەرپەیڤ