May 16, 2019 10:12 Asia/Tehran
  • زەریف: تاران ھێشتاش ھەر پێبەندی ڕێککەوتنی بەرجامە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: تاران سەرباری کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام، ھێشتاش ھەر پێبەندی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری« تارۆ کانۆ» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە تۆکیۆ ھەروەھا توند کرانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە جێگای قەبووڵ نەزانی.

«تارۆ مانۆ»ش لەم دیدارەدا داوای لە ئێران کرد کە ھەروا لە بەرجام دا بمێنێتەوە.

زەویف و تارۆکانۆ لەم دیدارەدا ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندییە مێژووییەکانی ئێران و ژاپۆن لە سەر پێویستیی پەرە پێ دان و قوڵ کردنەوەی ئەم پەیوەندییانەو بەردەوام کرانی ڕاوێژی سیاسیی نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات پێیان داگرت.

لێکدانەوەی ڕەھەندی جۆربەجۆری دوو قۆڵی و گرینگترین پرسەکانی ناوچەکەو نێونەتەوەیی لەو تەوەرانەی دیکەی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ژاپۆن بوو.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ دیدارو وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستانی ژاپۆنی گەییشتە تۆکیۆ.

زەریف ھەر لە سەرەتای گەییشتنی بە تۆکیۆ لە نێو کۆڕی پەیامنێران وتی: بۆ ڕاوێژ کردن لە بارەی ھەنگاوەکانی ئاڵۆزی چێکەری ئەمریکا سەردانی اپۆنی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: بە سەرنج دانی ھەنگاوەکانی تێکدەرانەی ئەم دواییەی ئەمریکا وا ھەڵدەگرێ لەگەڵ ھاوبەشە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وتووێژ بکەین.

جێگای ئاماژەیە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  بە دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران ، بە شێوەیەکی یەک لایەنە وێڕای پێشێلکردنی ئەرکەکانی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی بەرجام دا لەم پەیمانە نێونەتەوەییە کشایەوەو گەڕانەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.