May 16, 2019 10:26 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: ئێران بەشێوەیەکی بەربڵاو خەریکی پێکدادانە لەگەڵ دوژمن دا

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قۆناغی یەکەمی پێکدادانی بەربڵاو لەگەڵ دوژمن دایە.

سەرداری سەرلەشکر حسەین سەلامی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگی پەردەلادان لە گەورەترین سیستێمی جیھادیی ئێران لە تاران، وتی: دوژمنان ئەمڕۆکە بە داسەپاندنی ستراتژیای ئەوپەڕی گوشار و ھێنانە مەیدانی تەواوی بارستایی و تواناییەکانیان لە ھەوڵی تێکشکاندنی پاوەجێیی گەلی ئێرانداندا، خافڵ لەوەی کە ئەھوەنی و ئۆقرەو ئاسایشت و سەربەرزی و شکۆی ئێران بەرھەمی خۆڕاگری، ڕاوەستان و کۆڵ نەدانە و دوژمنان لەم بوارەدا شکست دێنن.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، دۆخی ئەمڕۆی شۆڕشی ئیسلامیی بە ھەستیارتر لە ھەر کاتێکی دیکە زانی و وتیشی: ئەم بڕگەیەی مێژوو لە بەر ئەوەی کە دوژمن بە ھەموو ھەست و نەستیەوە ھاتووەتە مەیدان، چارەنووس سازترین بڕگەی شۆڕشی ئیسلامی دێتە ئەژمار.

سەرداری سەرلەشکر حسەین سەلامی سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختیشی کرد: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کۆتایی ڕێگا گەییشتوون و بە پێچەوانەی ئەو سامە ڕواڵەتییەیان، لە ناوپڵەوە تووشی داڕوخان و پووکانەوەی ئیسقانەکانیان ھاتوون.

ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی چوارشەممە وتی: گەلی ئێران بەوپەڕی ئامادەییەوە، بەرەکانی ئەمریکی- زایونی بەچۆکدا دێنێ.

 

سەرپەیڤ