May 16, 2019 18:58 Asia/Tehran
  • تەختی ڕەوانچی: ئێران بە بێچەوانەی ئەمریکا، ئێران بۆ کەمکردنی ناکۆکی لەناوچە هەوڵ دەدات

باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەمیانەی وتووێژ لەگەڵ رادیۆ ئێن پی ئاری نیۆیۆرک وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆگری ناکۆکی لە ناوچەکەدا نیە بەڵام ئامادەیە بەرگری لە خۆی بکا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەجید تەختی رەوانچی  ،بەیانی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئەم ڕادیۆیە ، وێڕای  پێداگری لەسەر ئەمەی ئێران بۆ کەمکردنی ناکۆکی لە ناوچە هەوڵ دەدات، وتیشی:

بە داخەوە هەندێ کەس لە واشینگتون و ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بەنیازی پەرەپێدانی ناکۆکی و دنەدانن بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەم باوەڕەیە کە بەرژەوەندی هەموان لەمەدایە کە لەم چەشنە ڕووداوانە پێشگیری بکەن.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە وێنەی ئیدیعا کراوی نیویورک تایمز سەبارەت بە تەیارکرانی بەلەمەکانی ئێرانی بە چەک، وتی :  ئەم دەنگۆوشایعانە بەشێک لە ئیدیعای ساختەیە کە بەدژی  ئێران  وەڕێ دەخرێن هەتا بۆ تێک هەڵچوون و شەڕ، ئامادەکاری بکەن.

تەختی ڕەوانچی  هەروەها سەبارەت بە بڕیاری ئێران بۆ کشانەوە لە هەندێ بەرتەسکی بەرجام  وتیشی :  کردەوەی ئێران بە پێی خاڵەکانی بیست و شەش و سی و شەشی بەرجامە و ئەم کارە لەڕاستی دا بۆ پاراستنی بەرجام ئەنجام بووە.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم دواییە لە کاردانەوە بەرامبەر  کردەوەی ئەمریکا لە کشانەوە لە بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بە دژی تاران،باسی وەستانی فرۆشتنی یورانیۆمی پیتێندراو و  ئاوی قورسی ئێران بۆ ماوەی شەست رۆژی کرد هەتا ئەورووپییەکان کەمتەرخەمی خۆیان لەم ماوەیە سەبارەت بە بەرجام، قەرەبوو کەنەوە.

بەپێی خاڵی سی و شەشی بەرجام، ئێران دەتوانێ کاتی گەڕانەوەی بایکۆتەکان، بەڵێنەکانی خۆی کەم کاتەوە.

سەرپەیڤ