May 17, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • موسەوی : وڵاتانی پاڵپشتی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودیا دەبێ وەڵام بدەنەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران درندەکاری نوێی هاوپەیمانی سەعودیا بەهۆی بۆردمانی ماڵە ئاوەدانەکانی جێگیرلە شاری سەنعای پێتەختی یەمەنی شەرمەزار کرد.

لە پەلاماری ڕۆژی ڕابردووی "پێنجشەممە" ی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆسەر سەنعا شەش ئەندامی بنەماڵەیەک لە وان چوارمنداڵی یەمەنی گیانی خۆیانیان لەدەس دا وهەروەها ٢٧ منداڵ، ١٧ژن ودەیان شارومەندی تر برینداربوون. " سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بەجێ ماوانی کارەساتی ئەم پەلامارە ئاسمانیە لە مناگی پیرۆزی ڕەمەزان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ومافی مرۆڤ داوا دەکات، بەرپرسایەتی خۆی جێبەجێ بکات ولەهەرڕێگەیەکەوە کە دەکرێی پێش بگرێت بەم جەنایەتانە. موسەوی پیداگری کرد: وڵاتانی پشتیوان ولاگری هێزە دەسدرێژکارە کان بۆ سەر یەمەن بە لەبەردەس دانانی بومب وچەکی ڕۆخێنەر بە هاوپەیمانی، لەم جەنایەتانەدا شەریکن ودەبێ وەڵام بدەنەوە. عەرەبستان وئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ لە چوارچیوەی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی وبە یارمەتی ئەمریکا ، پەلاماری بەربڵاویان لە دژی یەمەن هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەسپێکردووە هەتا بە مەبەست وئامانجە زێدەخوازەکانی سیاسی خۆی لە ناوچە بگات. هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە دوای قەڵاچووی هەزاران کەسی ناسەربازی وکاول کردنی ژێرخانەکانی یەمەن ، بە خۆراگری خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانی بە مەبەست وئامانجە زیدە خوازەکانی خۆیان بگەن.

سەرپەیڤ