May 19, 2019 19:43 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە کوەیت: لەکاتی ڕوودانی شەڕ، تەڕو ووشک پێکەوە دەسووتێ

بالوێزی ئێران لە کوەیت جەختیکرد: ئێران بە دوای شەڕ نییە بەڵام بێتوو شەڕێک ڕووبدات تەر و ووشک پێکەوە دەسووتین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارس،"موحەممەد ئێرانی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوەیت لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوەیتی "ئەلرای" گوتیشی: ئێران بەردەوام بۆ ئارام کردنەوەو پاوەجێی بارودۆخ لە ناوچە دا هەوڵی داوە و شەڕ هیچکات بە قازانجی هیچ وڵاتێک نەبووە.

موحەممەد ئێرانی هەر ئێستا ژمارێک لە لایەنەکان وەکوو"بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و جان بۆڵتۆن(ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا) خوازیاری شەڕن لەناوچە دا و بۆ وێرانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤێن هەوڵ ئەدەن.

 باڵویزی ئێران لە کوەیت لەبارەی هەناردەی نەوتیش گوتی: هەناردەی نەوتی ئێران ڕانەگیردراوە چوونکا کۆماری ئیسلامی سنووری زۆری هەیە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و هەناردە بۆ ژمارێک لە وڵاتان هەروا درێژەی هەیە. موحەممەد ئێرانی جەختیکرد: خەڵکی ئێران لە ٤٠ ساڵ لەمەو بەر ڕاهاتووە لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا و ئەگەر کەسێک لەم رۆژانە دا سەردانی ئێران بکات دەبینێت ئەم بایکۆتکردنانە چ کارتێکەرییان نییە لە سەر خەڵکی ئێران و زۆرینەی خەڵک نیگەرانی  بەڕێوە چوونی ئەم بایکۆتکردنانە نین.