روحانی : وتووێژی شارستانیەتەکان دەسکەوتی فکریی و تیۆریکی گەلی گەورەی ئێرانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وتووێژی شارستانیەتەکانی بە دەسکەوتی هزریی و تیۆریکی گەلی گەورەی ئێران زانی .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک لە خوێندکاران و لاوان لە تاران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەم وڵات توانیویانە لە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکاندا دوو بڕیارنامەی ئیجمالی لە بەرژەوەندیی دەنگی گەلی خۆیان وەدەست بێنن کە یەکیان بڕیارنامەی هاریکاری و هاوبیریی جیهانیی وتووێژی شارستانیەتەکانە کە بە ناوی ئێرانەوە تۆمار کرا .
روحانی وتیشی ، بڕیارنامەکەی دیکە لە ژیر ناوی جیهانی بە دوور لە توندی و تیژییە کە لە لایەن ئێرانەوە پێشنیار درا و پەسند کرا و بە ناوی ئێرانەوە لە مێژوودا تۆمار کرا .
سەرۆک کۆمار وتیشی : دوژمنانی گەلی ئێرانیش لە کاتی پەسەندکرانی ئەم دوو بڕیارنامەیە کە ئێران پێشنیاری دابوون ، نەیانوێرا دژایەتی لە گەڵدا بکەن .
حەسەن روحانی هەروەها جەختی کردەوە ، لە چەند ساڵی ربردوودا گەلی ئێران بە پێچەوانەی هەموو ئاستەنگ و ئابلۆقە ستەمکاریەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ، هەنگاوی بەرزی هەڵگرت و توانی بە هاسانی لە هەندێ کێشە و ئارێشە تێپەڕێ .