حوزه‌یران 02, 2019 21:28 Asia/Tehran
  • زەریف: لە نێوان ئێران وئەمریکا وتوویژێک لەئارا دا نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت لە نێوان ئێران و ئەمریکا دا وتووێژێک بەڕێوە ناچێت.

 "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ "مارتا ڕاداتێز" بەڕێوە بەری کەناڵی "ئەی.بی.سی.نیوز" ـی ئەمریکا گوتیشی: دانووستان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕاستی دا درێژەی پرۆسەی خستنە ژێر گوشاری ئێرانە.

 زەریف بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی وەک "ترۆریسمی ئابووری"وەسف کرد و گوتی بایکۆتەکانی ئەمریکا سێرەی لە خەڵکی ئاسایی ئێران گرتووە، چوونکا سەرەڕای  مەعاف بوونی خۆراک و دەواو دەرمان لە بایکۆتەکان بەڵام کاروباری دراوی هاوپێوەند بەوان مەعاف نەکراوە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: ئەگەر ئامانجی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نواندنی گوشار بۆ سەر خەڵکی ئاسایی ئێران بێت، لە ڕاستی دا دەستی ڕاگەییشتووە بەم ئامانجەی بەڵام "داناڵد ترەمپ" دەستی ڕاناگات بە ئامانجە سیاسییەکانی لە ڕێ خستنە ژێر گوشاری خەڵکی ئێران .

داناڵد ترەمپ ٨ مای ساڵی رابردوو بە شێوەی یەکلایانە ئەمریکای لە بەرجام بردە دەرەوە. وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکایش بایکۆتەکان لە دژی ئێرانی دوای خولەکانی زەمەنی ٩٠ و ١٨٠ ڕۆژە دەستپێکردەوە.

هەرلەم حاڵە دا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای چوونە دەری نایاسایی و یەکلایانە لە بەرجام، خوازیاری وتووێژ لەگەڵ ئێران دا بووە لەبارەی ڕێککەوتنێکی تازە.

سەرپەیڤ