حوزه‌یران 09, 2019 17:00 Asia/Tehran
  • سەرۆکی مەجلێس:

سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی: گەلی ئێران، سەودای سەدەی ساختەی ڕژێمی زایۆنی. کردە سەدایەکی کپ و بێناوەڕۆک

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی یەکشەممەی مەجلێس بە ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قۆدس کە بوو بە هۆی داڕمانی پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنی و لاگرانی،گوتیشی: ئەم ئامادەبوونە گەڵاڵەی بەناو سەودای سەدەی کرد بە سەدایەکی کپ وبێناوەڕۆک.

 لاریجانی بە ڕاشکاوی گوتی: ئەگەر لایەنەکانی ئەم کێشەیە بە دوای  چارەسەرکردنیی دیمۆکراتیکی کێشەی فەلەستینن دەبێ لە ڕێگا چارەی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە دەنگیی گەلی فەلەستین، پەیڕەوی بکەن.

 بە گوێرەی ئەم گەڵاڵەیە سەرەتا هەمووان دەبێ  ڕازی بن بۆ بەڕێوە بردنی کۆپرسی و ئاوارە فەلەستینییەکان لە هەر ناوچەیەکی جیهان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان تا لە ریفراندۆمێک دا هەموو فەلەستینییەکان بریتی لە موسولمان،مەسیحی و جوولەکە بتوانن لەبارەی حکوومەتی داهاتووی وڵاتی خۆیان بڕیار بدەن.

 سەرۆکی هێزی یاسادانانی ئێران لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی کردە لێدوانەکانی "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا و گوتی: ئەم قسەگەلە ئیجگار جێ داخ و مەخابەن و ساوێلکانە بوو کە بە هیچکلۆجێ لەگەڵ لێدوانەکانی پێشووتری سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتووێژی جۆر بەجۆر چ ڕاستەوخۆ چ بە تەلەفوون لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  کردوویەتی  یەکناگرێتەوە.

"ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە وڵاتەکەی وەکوو یەکێ لە ئیمزاکەرانیی بەرجام تا ئێستا بە گوێرەی ئەستۆگری خۆی لەم ڕیککەوتننە دا هەنگاوی هەڵنەگرتووە، پێنجشەممەی ڕابردوو لە پرێس کۆنفرانسێک لەگەڵ "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوتی: پاریس و ڤاشنگتۆن ئامانج گەلێکی هاوبەشیان بەرامبەر بە ئێران هەیە و وتووێژی تازە بۆ پەرەی برگەکانی بەرجام دەستپێبکرێت.

سەرپەیڤ