حوزه‌یران 12, 2019 09:58 Asia/Tehran
  • زەریف: میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بە تەمایە ببێتە ئیسرائیلی دووھەم

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایەکی عەرەب زماندا وتی:میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ملیاران دۆلاری بۆ کڕینی چەک خەرج دەکات و ھەوڵ دەدات ببێتە ئیسرائیلی دووھەم.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی فارس، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران شەوی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی« تەلەفزیۆنی عەرەبی» وتیشی: دوو و سێ وڵاتی عەرەبی لە ناوچەکەدا ھەن پێیان وایە دەتوانن ئاسایشتی خۆیان بە دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بپارێزن، بەڵام ھەڵە دەکەن.

بە پێی ڕڕاپۆرتی کەناڵی« تەلەفزیۆنی عەرەبی» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: « قەت ماوەی ئەوە بە ئەمریکا نادەین کە بەشێوەی یەک لایەنە شەڕ بە سەر گەلەکەماندا بسەپێنێ و بە دڵنیاییەوە بۆ خۆی زیان دەکات، چونکو بە ھەرحاڵ شەڕ شەڕە».

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی دژی ئێرانیی ئەمریکا، وتیشی: شەڕی ئابووریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران تیرۆریزمەو ئێران قەت لەگەڵ تیرۆریسەکان وتووێژ ناکات.

 

سەرپەیڤ