حوزه‌یران 13, 2019 18:59 Asia/Tehran
  • زەریف: لادانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام، سەرچاوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: سەرچاوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لادانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجامە.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران  لە پەیامێکدا لە توییتێڕ نووسی: ھۆکاری ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بۆ پێشێلکرانی ڕێککەوتنی بەرجام لە لایەن ئەمریکاو سەپێندرانی شەڕی ئابووری بە سەر جەماوەری ئێراندا دەگەڕێتەوە.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کارەساتی تەقینەوەی دوو نەوتھەڵگرەکەی ھاوپەیوەند بە ژاپۆن لە دەریای عوممان، ئەم ڕووداوەی بە گوماناوی زانی و لە سەر پێشنیارەکەی ئێران بۆ دیالۆگی ناوچەیی پێی داگرت.

میدیاکان سەرلەبەیانیی  ئەمڕۆ  باسی کەوتنەبەر  پەلاماری دوو کەشتیی گەورەی ھەڵگری نەوتی نەپاڵاوتەیان کرد لە دەریای عوممان. ئەم نەوتھەڵگرانە لە لەئاوەکانی کەنداوی عوممان تووشی ڕووداو هاتن  و دوابەدوای ئەوەش تەقینەوەو ئاگر لە ھەردووک  نەوت هەڵگرەکە کەوتەوە. خزمەتگوزارانی نەوتھەڵگرەکان دوای کارەساتەکە دەرباز کران.

سەرپەیڤ