حوزه‌یران 14, 2019 16:26 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمریکا بووە بە هەڕەشەیەکی بەبڕشتانە بۆ سەقام و ئاسایشتی ناوچەکەو جیهان

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە بارستایی ئابووری، دراڤی و سەربازی و بە ڕەچاو کردنی هەڵوێستێکی هێرشبەرانە بووە بە هەڕەشەیەکی بەبڕشتانە بۆ سەقام و ئاسایشتی ناوچەکەو جیهان.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای لەبیشکەکی پێتەختی قڕقیزستان،وتیشی:توندئاژۆیی، دەستوەردانی وڵاتانی واوەناوچەیی لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دیکە، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی تووشی دۆخێکی مەترسی دار کردووە کە بۆی هەیە هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر سەقام و ئاسایشت و بەرژەوەندیی تەواوی وڵاتانی جیهان.

ڕۆحانی وێڕای وەبیر هێنانەوەی خەباتی ئێران دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا، وتیشی: ئێران لە عێراق و سووریا بۆ ئاشتی بەشەڕ هات، لە ئەفغانستاندا بۆ پێکدادانی دژی توندئاژۆیی ڕۆڵێکی کارای لە هاوکاری کردنی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا گێڕاو لە ئێستاش دا لە یەمەن بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە هیچ هەوڵدانێک کەمتەخەمیی نەنواندووە.

سەرۆکی هێزی کارگێڕیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە بەردەوام دەرکەی وتووێژو هاوکاریی ناوچەیی و دوولایەنەی تەواوی دراوسێکان لەگەڵ ئێران لە سەر پشتە، وتیشی: یەک لایەنەخوازیی دەبێ بەرپەرچ بدرێتەوە، چونکو تیرۆریزم، توندئاژۆیی و قاچاخی ماددە سڕکەرەکان، چەندلایەنەخوازیی کردووە بە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگر.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  هەروەها ڕێککەوتنی بەرجامی بە دەستهاتێکی گرینگی دیپلۆماسیی چەند لایەنەخوازی ناوبردو وتیشی: بە سەرنجدانی ئەو پانزە ڕاپۆرتەی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەمەڕ پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی بەرجام و کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە، ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام دا داوا لە وڤاتانی هەنووکەئەندامی ڕێککەوتنەکە دەکات کە هەرچی خێراتر بەڵێنەکانی خۆیان لەڕووی بەهرەوەرگرتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی بەرجام ڕاپەڕێنن.

نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای بە ئامادە بوونی سەرکردەکانی یانزە وڵات، لەوانە ڕووسیا، چین، کازاخستان، تاجیکستان، ئوزبەکستان، هیند، پاکستان و ئێران ئەمڕۆ هەینی لە بیشکەکی پێتەختی قڕقیزستان دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ